ئێران: دوو ئەندامی مۆسادمان دەستگیر کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی هێزەكانی فەرماندەیی ئێران- فەراجا بڵاوی کردەوە، بە هاوکاری هێزە هەواڵگرییەکانی ئێران دوو ئەندامی مۆسادمان لە کەرەج دەستگیر كردووە، دەشڵێن، ئەو هاوڵاتییانە لە کاتی کۆکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی دەستگیر کراون.

وتەبێژی هێزەكانی فەرماندەیی ئێران- فەراجا سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو كەس لە شاری کەرەج ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە هاوکاری هێزە هەواڵگرییەکانی پۆلیسی کەرەج دوو ئەندامی تیمی مۆسادمان دەستگیر كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو كەسانە لە کاتی کۆکردنەوەی بۆمب، تەقەمەنی و ئامێری ئەلیکترۆنی لە نێو ماڵێکدا دەستگیر کراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

سـ.خـ

Comments are closed.