ناوەندی هەواڵەکان
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، بە ڕێزدارییەوە هەڤاڵانی شەهیدمان، ڕوومەت و سەرهەڵدان، کە ناوی خۆیان وەک قارەمانانی بێوێنە لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار کرد، بە بیر دێنینەوە.
ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی دوو گەریلای شەهدی ئاشکراکرد، کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا لە زاپ شەهید بوون.
ئەوەش هاتووە، هەڤاڵانمان ڕوومەت بێریتان و سەرهەڵدان مەعسوم لە ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٤لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی سوپای تورک بۆ سەر تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوون.
ڕاشیگەیاند، لە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٢بەدواوە سوپای تورک ڕۆژانە بە چەکی جۆراوجۆر هێرشی دەکردە سەر تونێلی شەهید پیردۆغان لە سەرووی گوندی سێگرێ سەر بە ناوچەی ئامێدی باشووری کوردستان، زۆربەی ئەو هێرشانە بە چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و تەقەمەنی قەدەغەکراو ئەنجام دەدران، ئەو بەڵگەنامانەی، کە سەبارەت بە هێرشە نامرۆڤانەکان لە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگدان، چەندین جار تۆمار کراون و بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاومان کردووتەوە و لەو بارەوە بانگەوازیمان ڕاگەیاند، سوپای تورک، کە بەرامبەر تاکتیکی گەریلا تووشی شکست هاتووە، هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە لە تاوانە نامرۆڤانە و هێرشە ترسنۆکانەکانی.
هەپەگە لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکرد، بە پێشەنگایەتی فەرماندە و تێکۆشەرانی یەژا ستار، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغان، بەرخۆدانێکی بێوێنە لە دژی هێرشە دڕندانەکان ئەنجامدرا، تێکۆشەرانی فیدایی ئاپویی و ئیرادەی بەهێزی ژنانی ئازادیی کورد هەموو جارێک ئەم هێرشانەیان پووچەڵ دەکردەوە، بەڵام لە ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٤ دیسان سوپای تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هێرشێکی ترسنۆکانەی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا هەڤاڵانمان ڕوومەت و سەرهەڵدان لە تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغون بەهۆی گازی ژەهراویەوە شەهید بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی دوژمن ئەنجامی کیمیابارانەکانی بۆ سەر تونێلی بەرخۆدانی شەهید پیردوغان نەزانێت و لە پێناو ئاسایشی هەڤاڵانی دیکەمان شەهیدبوونی هەر دوو هەڤاڵمان ڕوومەت و سەرهەڵدان لە کاتی خۆیدا ڕانەگەیەندرا.
هەپەگە لە کۆتایشدا دەڵێت: جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە هەڤاڵانی شەهیدمان، ڕوومەت و سەرهەڵدان، کە ناوی خۆیان وەک قارەمانانی بێوێنە لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار کرد، بە بیر دێنینەوە و سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە هێژای هەردوو هەڤاڵمان و گەلی ولاتپارێزی ڕۆژئاوای کوردستان و بەگشتی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.
هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە زانیاری خستە ڕوو؛
ناسناو: ڕوومەت بێریتان
ناو و ناسناو: ڕیما عەلی ئەحمەد
شوێنی لە دایک بوون: تەل تەمر
ناوی دایک و باوک: جەوهەر-عەلی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٤/ زاپ
************
ناسناو: سەرهەڵدان مەعسوم
ناو ناسناو: مێدیا تاهاباش
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: زەینەب-وەلید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٤/ زاپ
ب. ق
Comments are closed.