ئێران: زۆرینەی ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی وڵاتەكەمان ژن و منداڵن

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری تەندرووستیی ئێران ڕایگەیاند: زۆرینەی ژمارەی کوژرا و بریندارەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژن و منداڵن، دەشڵێت: ئەو هاوڵاتییانە لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا بوونەتە قوربانی.

محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندرووستیی ئێران سەبارەت بە قوربانیانی ئێران لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئرانا بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

محەمەد ڕەزا
محەمەد ڕەزا

محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی ڕایگەیاند: زۆرینەی کوژراوان و برینداربوانی چەند ڕۆژی رابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران خەڵکی مەدەنی بوون، کە ژمارەیەکی زۆر لەوانە ژن و منداڵ بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هاوڵاتییانە لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا بوون، کە بوونەتە قوربانی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان راگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

س.خ

Comments are closed.