شەهیدانی تەقینەوەی ئەنجوومەنی گەلی سنوونێ بە بیر هێندرانەوە

شنگال

لە شنگال شەهیدانی تەقینەوەکەی سەر ئەنجوومەنی گەلی سنونێ بە بیر هێندرانەوە و لە یادەکەدا سەرەڕای یادی شەهیدان، داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا، بۆ دانان بە خۆبەڕێوەبەری شنگالدا فشار لە عێراق بکەن.

سێهەمین ساڵیادی تەقینەوەکەی ئەنجوومەنی گەلی سنوونێ شەنگال، کە دەرکەوت کە لەلایەن سیخوڕەکانی پەدەکە و میتەوە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا سەلاح شڤان خدر(منداڵ) و ئیبراهیم دەروێش گیانیان لەدەستدا، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

ئەمرۆ، بە بەشداری ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگال لە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجوومەنی گەلی سنونێ سێهەمین ساڵیادی تەقینەوەکەی ئەنجوومەنی گەلی سنونێ، کە دەرکەوت، کە لەلایەن سیخوڕەکانی پەدەکە و میتەوە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا سەلاح شڤان خدر(منداڵ) و ئیبراهیم دەروێش گیانیان لەدەستدا بەڕێوەچوو.

لە یادەکەدا بەیاننامەیەک لەلایەن خەڵەف قاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی سنونێ و یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکە خوێندرایەوە.

خەلەف قاسم سەرەتا بە ڕێزدارییەوە یادی سەرجەم شەهیدانی ئێزدخانی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، لە مێژوودا بەهۆی ئەوەی گەلی ئێزدی ڕەتیانکردووەتەوە کۆیلە بن و دەستبەرداری بیروباوەڕەکانیان بن، هەمیشە هێرش کراوەتە سەریان، ئێمە لە سایەی شەهیدانمانەوە پێشکەوتووین و خۆمان بەڕێکخستن کردووە، بۆیە قەرزداری شەهیدانمانین.

هەروەها لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە مێژوودا ئێزدییەکان بەردەوام قوربانییان داوە و هەرگیز شکستیان نەهێناوە، لە ئێستاشدا ئێزدییەکان بۆ مافی خۆیان تێکۆشان دەکەن و ئەگەر ئەمڕۆ ئێزدییەکان دەناسرێن، دیسان بە سایەی شەهیدانەوەیە، ئێمە بەڵێن دەدین تا کۆتایی لەسەر ڕێگا و ئامانجی شەهیدانمان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا قاسم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، پشتیوانی لە داخوازییەکانی ئێزدییەکان بکەن و فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی دان بە مافی خۆبەڕێوەبری شنگالدا بنێن.

ب. ق

Comments are closed.