ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی تەندرووستی غەزە بڵاوی كردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٥٥ هەزار و ٣٦٢ كەس لە غەزە كوژراون و ١٢٨ هەزار و ٧٤١ كەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستیی غەزە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی غەزەدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥٥ هەزار و ٣٦٢ كەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١٢٨ هەزار و ٧٤١ كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ١٨ـی مانگی ئادارەوە پێنج هەزار و ٧١ كەس كوژراون و ١٦ هەزار و ٧٠٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ـەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.
هـ.ئـ
Comments are closed.