ناوەندی هەواڵەکان
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و سوودانی ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ پێشکێشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی ئەو دەستدرێژییەی ئێران ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “سەرۆکوەزیران هاوپشتیی عێراق، حکومەت و گەلی لەگەڵ ئێران دەربڕی کە ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی ئاشکرای زایۆنی بووەتەوە و جەختیشی کردەوە، لە پەرۆشی بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، چونکە بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەوە بەستراونەتەوە”.
هەروەها، مەسعود پزیشکیان سوپاسی عێراقی کردووە لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستێکی یەکگرتوو پیشان بدەن لە بەرامبەر ئەوەی ئیسرائیل دەیکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سوودانی ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ پێشکێشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی ئەو دەستدرێژییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لە چوارچێوەی ئەو هاوپشتییەی کە وڵاتانی ئیسلامی کۆدەکاتەوە.
ب.گ
Comments are closed.