ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی نوێی کردە سەر تەلئەبیب

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا ئێران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد و سوپای ئیسرائیلیش داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بچنە پەناگەکان، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان.

 لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی نوێیان بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کردووە، بەتایبەتی شاری تەلئەبیب، هاوکات سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵک کرد بچنە پەناگەکان.

 بە گوێرەی میدیای ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ ئەیال زەمیری سوپاسالار و دەیڤید بارنیای سەرۆکی مۆساد و بەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی کۆبووەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و مۆسادی لەنێو ئێران بە گرنگ ناوبردوون و داوای کردووە بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تاوەکو زیانی گەورە بەر پڕۆگرامی ئەتۆمی، بەرگریی ئاسمانیی، سیستمی مووشەکی ئێران دەگەیێنن.

 وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران سیاسەتێکی هەڵە پەیڕەو دەکەن و ئەوەش وایکردووە “تاران ببێتە بەیرووت و دانیشتووانەکەیشی ببنە بارمتە”.

ب.گ

Comments are closed.