پێنج سەربازی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پێنج سەربازی سەر بە سوپای پاسداران کوژران.

ڕۆژنامەی کیهانی ئێرانی، سەبارەت بە کوژرانی پێنج  پاسداری ئێران و ناسنامەیان، بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێنج سەربازی سوپای پاسدارانی وەڵاتەکە کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەربازانە خەڵکی خوراسانی باشووری ئێرانن بەناوەکانی (محەمەد شایان فرد، ئیسماعیل نادی، مەهدی زیبا، یونس ئۆفەرستی، مورتەزا ئیبراهیمی کارشۆد).

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا نزیکەی بەرپرسی باڵای ئەمنیی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

جێگای ئاماژەیە، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـیان ڕاگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

س.خ

Comments are closed.