ناوەندی هەواڵەکان
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازییان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران كردووەته ئامانج.
ئه‌فیخای ئه‌ردعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌په‌یامێكدا بڵاوی كرده‌وه، “كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی ئێرانی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران”.
وتیشی، “هێزی ئاسمانی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی باڵاده‌ستی ئاسمانیی له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌كات، ئه‌مه به‌رفراوانترین هێرشه كه هێزی ئاسمانیی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنەکەیەوە ده‌ستی پێ كردووه”.
هاوکات هەواڵی بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی مەشهەد لەلایەن میدیا ئێرانییەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاو و مه‌ترسیدار له هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا ڕوویدا، له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی لێكه‌وته‌وه.
موشه‌كه‌كانی ئیسرائیل له نزیك باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شه‌قامی نیشته‌جێبونی بینای هه‌واڵگری ئێران چه‌ندین مووشه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه.
به سه‌دان هاوڵاتی ئێرانی له بنكه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵدێن و له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل به‌ره‌و شاره ئارامه‌كان دەڕۆن.
ب.گ
Comments are closed.