ناوەندی هەواڵەکان
لە ئامەد، ژینگەپارێزان و جووتیاران و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووس و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەدیان، ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی تاهیر ئێلچی نووسینگەی یاسایی ئامەد، کۆبوونەوە و دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەد بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژینگەپارێزان و جووتیاران و خوێندکاران و ڕۆژنامەنووس و نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
تێیدا پانکارتی “بێ ژیانی ئیکۆلۆژیک ئاشتی بەدی نایەت” هەڵگیرا، ئەندامی کۆمەڵەی ئیکۆلۆژیی ئامەد، نەجدەت سەزگین تیشکی خستەسەر ئامانجی کۆبوونەوەکە و وتی: “ئێمە ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەد دادەمەزرێنین. ئەنجوومەنەکە دەبێتە چارەسەرێک بۆ کێشە ئیکۆلۆژییەکان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ هەیە، ئێمە وەک ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژی دژی شەڕین”.
پاش هەڵبژاردنی دیوان، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو. پاشان ئیکۆلۆژیست یەڵدرم ئارسەلان بنەماکانی ئەنجوومەنەکە و ڕۆژەڤەکانی خستەڕوو، ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی هۆشیارییەکی لای ئەوان ئافراندووە، گوتی: “ئێمە سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەپارێزین. ئازادیی ژن ڕێنێسانسی ئێمەیە. ئەمڕۆ ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی ڕێنێسانس دەکەین. بۆیە دەبێت ئیتر خەباتە تیۆرییەکان بگەنە گەل”.
پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنەکە خوێنرایەوە
پاشان پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیی ئامەد لەلایەن چالاکوان سەمرا داگدەلەن خوێنرایەوە و ئەنجوومەنەکە دامەزرا.
ب.گ
Comments are closed.