ناوەندی هەواڵەکان
محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ڕاده‌سپێرێت به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ئاماده‌یی عێراقیش بۆ هاوكاریكردنی ئێران ده‌رده‌بڕێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، تێیدا پێداچونه‌وه به دۆخی پرسه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان كرد، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و گرژیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، “ئه‌نجوومه‌نه‌كه هاوده‌نگی عێراقی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپات كرده‌وه، كه به ئامانجی به‌رفراوانكردنی ململانێكان و تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی كه‌وتووەته به‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرای زایۆنیسته‌كانه‌وه”، هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر ئاماده‌یی عێراق كرایه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو هاوكارییه‌كی پێویست بۆ گه‌لی ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سوودانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و ئاماژه‌ی به ڕاسپارده‌كانی پێشوی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد، بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی ده‌سته نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنیستییه‌وه ئه‌نجام دراون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕاسپارده‌كانی نوێكرده‌وه بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌مو هه‌وڵێك بۆ ئاسانكاری كردن بۆ گواستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی له وڵاتانی ناوچه‌كه گیریان خواردوه، به‌وانه‌شه‌وه كه له ئێرانن.
ب.گ
Comments are closed.