ناوەندی هەواڵەکان
نووسینگە‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یەنەکە له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێرانه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیر بێت و به ئاشتی بمێنێته‌وه و ڕاشیگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەین.”
ئەمڕۆ نووسینگە‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یەنەکە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، “سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته هۆی زیادكردنی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌هه‌مانكاتدا پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراقیشن”.
ئەوەشیان ڕاگەیاند، “ئه‌م كارانه بنچینه‌كانی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لاوازده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه”.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا نووسینگە‌ی سه‌رۆكی یەنەکە ده‌ڵێت: “پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌م هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌تایبه‌ت مەدەنییەکان، كه به‌م ئازاره قورس و سه‌خته‌دا تێپه‌ڕده‌بن، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هه‌نگاوی ڕاسته‌وخۆ بنێت بۆ ڕێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیان به ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌رێگای دیالۆگ و گفتوگۆوه ده‌ستده‌كه‌وێت”.
لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە، “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئارام و سه‌قامگیر بێت و به ئاشتی بمێنێته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ دڵنیابوونه‌وه له پارێزگاریكردن له خه‌ڵكه‌كه‌مان و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه زۆر به جددی كارمان بۆ كردووه، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه ئاڵۆزی چوارده‌وری گرتووین”.
ب.گ
Comments are closed.