ناوەندی هەواڵەکان
سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌ند شوێنێك كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشێكی نوێی مووشه‌كیی، هاوكات تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ڕه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان كراون.
سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ” ئێران هێرشێكی نوێی مووشه‌كیی ئەنجام داوە، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری له فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه كران كه مووشه‌كه‌كانی ئێرانیان لێ كه‌وتووەته خواره‌وه”.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ته‌لئه‌بیب باسی له‌وه‌كردووه، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌ره‌و بینایه‌ك له كه‌ناراوه‌كان ده‌ڕۆن كه به‌ر هێرشی مووشه‌كیی ئێران كه‌وتووه.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاست و باكووری ئیسرائیل لێ دراوه .
شایه‌تحاڵانی ئاژانسی ڕۆیته‌رز هه‌واڵی بیستنی ته‌قینه‌وه له ئاسمانه‌كانی سه‌ر ته‌لئه‌بیب و قودس و حه‌یفایان پشتڕاست کردووەتەوە.
كه‌ناڵی ١٢ـی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، ئێران له دوایین شه‌پۆلدا ٣٠ مووشه‌كی هه‌ڵداوه.
پێش شه‌پۆلی نوێی مووشه‌كه‌كان، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو، زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ده‌یان ئامانجی مووشه‌كی بالیستیك له ڕۆژئاوای ئێران.
ب.گ
Comments are closed.