ئێران کوژرانی سەرۆکی دەزگای ئیتڵاعاتی پشتڕاست کردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی سەرۆکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و جێگرەکەی پشتڕاست کردەوە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، ئاژانسی فەرمی ئێران (تەسنیم) و ئاژانسی ئیسنای ئێران، هەواڵی کوژرانی محەمەد کازمی، سەرۆکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و حەسەن موحەقیقی جێگری و فەرماندە موحسین باقری لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند.

هاوکات بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی عەمید محەمەد کازمی، بەرپرسی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگرەکەی، جەنەڕاڵ حەسەن موحەقیقی کوشتووە.

 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە رایگەیاند، “دەتوانم پێتان بڵێم کە ئێمە بەرپرسی هەواڵگرییەکەیان و جێگرەکەیمان لە تاران کوشتووە.”

 هەروەها نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەکرد، دەکرێت ئەنجامی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، گۆڕینی دەسەڵات بێت و وتیشی: “ئیسرائیل هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لەسەری بوون کە لەلایەن تارانەوە درووستکراون.”

ب.گ

Comments are closed.