نەیلوفەر کۆچ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاری دەبێت

ناوەندی هەواڵەکان

نوێنەری کەنەکە نەیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند، “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە شەڕ و پێکدادان ڕزگاری دەبێت”.

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی “بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”ـی ڕێبەر ئاپۆ، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا، تێیدا نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) نەیلوفەر کۆچ و چەندین کوردستانی بەشداربوون.

نەیلوفەر کۆچ تیشکی خستە سەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران و وتی: “پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

نەیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند، تادێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵتر دەبێت و وتی: “زۆر دەسکەوت هاتنە بەردەستی کوردان، ڕێگەی چارەسەری کورد بە “کۆمەڵگەی دیموکراتیک” تێدەپەڕێت، دەبێت تورکیا بەباشی لەم پڕۆسەیە تێبگات، ئەگەر تورکیا بەباشی ئەم پرۆسەیە نەخوێنێتەوە و بەو پێیە مامەڵە نەکات، ئەوەی زیانی پێ دەکەوێت، کوردەکان نین”.

نەیلوفەر کۆچ دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، وتی: “پەکەکە گەیشتە ئامانجەکانی خۆی، ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە هەوڵی بۆ چارەسەری ئاشتییانە داوە، وەک سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان، لەمڕۆدا بڕیارەکانی پەکەکە، بڕیارێکی ڕاستن،  لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە و تێکۆشان گوازراوەتەوە بۆ سەر زەمینەی دیموکراتیک”.

ب.گ

Comments are closed.