ناوەندی هەواڵەكان
ڕێكخراوی (OCHA)ـی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە، ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی بڕینی دارایی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، ئەمەش كاریگەری زۆری هەبووە.
نووسینگەی هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان (OCHA) سەبارەت بە كەمكردنی بودجە و هاوكارییە مرۆییەكان لە سەرتاسەری جیهاندا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمساڵ بەرنامەی یارمەتییە مرۆییە جیهانییەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، هەروەها پلانی نوێی ساڵی ٢٠٢٥، كە تێچووی ٢٩ ملیار دۆلارە، بەمەش دەتوانرێت یارمەتی بدرێتە ١١٤ ملیۆن كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی بڕینی دارایی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، كاریگەری زۆر لە سەر گەیاندنی هاوكاریی بە زۆرترین وڵات هەبووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ئەمساڵدا زیاتر شەڕەكان فراون بوون، بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا، ئەمەش بووە هۆی ئاوارە بوونی ملیۆنان كەس و بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی، نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەهۆی كشانەوەی بەشێك لە ئەندامەكانی لە پێدانی هاوكاری بەڕێكخراوەكە ناتوانن هاوكاری بە هەموو ئەو وڵاتانە بگەیەنن.
هـ.ئ
Comments are closed.