دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلا لە هانۆڤەر ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، هێرش و پەلاماردانەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە ڕیپێوانێک شەرمەزار کرا و هەروەها داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

چالاکیی و ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئاگربەستی پەکەکە بۆ سەر گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوەچوو.

چالاکوانان و وڵاتپارێزان لە هانۆڤەر، کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەتایبەت تونێلەکانی گەریلا شەرمەزار کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێست وەرگرێت.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و ئاڵای بە درووشم لە دژی هێرشەکان بەرزکرایەوە و درووشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “ژن، ژیان، ئازادیی” وترانەوە.

هەر لە میانی چالاکییەکەدا پەیام خوێندرایەوە و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا لە دژی هێرشەکان کۆتای بە بێدەنگی خۆی بهێنێت.

لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا، چالاکوانان خەختییان لە بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

ب. ق

Comments are closed.