دەزگای لوتكە: لە فەرەنسا دوو کۆچبەری کورد کوژران

ناوەندی هەواڵەكان

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ لە دارستانی دانکیخی  وڵاتی فەرەنسا دوو کۆچبەری کورد کوژران، دەشڵێن، ئەو دوو هاوڵاتییەی كوژراون بریتین لە كارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجم و خەڵی شارۆچكەی كەلارن لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەبارەی كوژرانی دوو گەنجی كورد لە وڵاتی فەڕەنسا ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی کێشەیەک لە نێوان ژمارەیەک کۆچبەردا لە دارستانی دانكیخ لە وڵاتی فەڕەنسا شەڕە تەقە دروستبووە و بەهۆیەوە دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی کارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجم كوژراون.

دەشڵێن، هەردوو گەنجە کوژراوەکە خەڵکی شارۆچكەی کەلارن لە سنووری گەرمیان و یەکێک لە کوژراوەکان بەناوی كارزان عەبدوڵا پێشتر یاریزانی یانەی شێروانە بووە.

باس لەوەشكراوە، دواتر پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەنجێکی ١٧ ساڵانیان لە کامپەکە دەستگیرکردووە، کە چەکی کڵاشینکۆفی پێ بووە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لەوبارەوە بەردەوامە.

ئ.م

Comments are closed.