ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران هه‌واڵی هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران له تاران ڕاگه‌یاند، هەروەها لە ساتی بۆردوومانەکەدا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بوون، بۆردوومانەکە بەر ستۆدیۆکەیان دەکەوێت پەخش ڕادەگرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵیی مێهر، “هێرشێكی ئیسرائیل بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له تارانی پایته‌خت كرده ئامانج”.
هەروەها پێشتر كه‌ناڵی ١٤ بڵاوی كردبووه‌وه كه “ئیسرائیل به‌نیازه بینای ته‌له‌فزیۆنی ئێران بكاته ئامانج”.
تاوه‌كو ئێستا زانیاری له‌باره‌ی زیانه گیانیی و ماددیه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزۆنی ئێران نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت كه بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه لە پەخشی ڕاستەوخۆدا سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانه و كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌كرێته ئامانج، ستۆدیۆ به‌جێ ده‌هێڵێت.
ب.گ
Comments are closed.