ناوەندی هەواڵەکان
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر تاران دەست پێ کردەوە و بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ئاسمانی سه‌ر تاران كۆنترۆڵ ده‌كات و داوای له دانیشتوانی پایته‌خت كرد چۆڵی بكه‌ن.
ئەمڕۆ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی ته‌ل نوف به یاوه‌ری یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری و ئیال زامیر سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، بنیامین ناته‌نیاهۆ ڕایگەیاند، “هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەمان ئاسمانی تاران كۆنترۆڵ ده‌كات، ئێمه له ڕێگاداین بۆ گه‌یشتن به دوو ئامانجه‌كه‌مان كه بریتین له نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی و نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كیی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێمه له ڕێگای سه‌ركه‌وتنداین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فڕۆكه‌وانه قاره‌مانه‌كانمان و تیمه زه‌مینییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانمانه‌وه به‌ده‌ست هاتووه، كه كارێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.
یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، “دیكتاتۆری خۆبه‌زلزان له ئێران” به ئاماژه به عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران “گۆڕاوه بۆ بكوژێكی ترسنۆك”، سوێندیشی خوارد كه خه‌ڵكی تاران باجه‌كه‌ی بده‌ن.
یسرائیل كاتز باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌و دیكتاتۆره خۆبه‌زلزانه له تارانه‌وه بوه‌ته بكوژێكی ترسنۆك، ته‌قه له به‌ره‌ی ناوخۆی مه‌ده‌نی ئیسرائیل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، كه ئه‌مه‌ش تواناكانی لاواز ده‌كات”.
ب.گ
Comments are closed.