ناوەندی هەواڵەکان
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل له ئێستادا “كاره‌كانی به‌باشی ئه‌نجام ده‌دات”، هاوكات ڕه‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی به‌رده‌وامی ناوچه‌كه‌دا بدات.
ئەمڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دوای ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ كرا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، وتی، “هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه ناده‌م”.
وتیشی: “ئێمه پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ین، ئێستاش كاره‌كانی ئیسرائیل ئاستێكی باشیان هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕووسیا له هه‌موو كه‌س زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم، “ئه‌ویش توڕه‌یه له دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له گرووپی هه‌شت و دڵخۆش نییه به‌و بابه‌ته”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: “ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رناكه‌وێت و ده‌یه‌وێت دانوستان بكات و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان”.
ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ئامانجكردنی بینای كۆمپانیای په‌خشی ئێران له تاران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، كه لێدانێكی به‌هێز بوو، به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، زیانی گیانی لێكه‌وتووه‌تەوه.
ب.گ
Comments are closed.