ناوەندی هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوونی لە سلێمانی ڕاگەیاند، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته شه‌ش تووشبوو لە هەرێم.
ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یا‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، “حاڵه‌تێكی دیكه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا، ئه‌ویش پیاوێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانییه و ته‌مه‌نی ٤١ ساڵه، له ڕێگای سه‌ربڕینی چه‌ندین ئاژه‌ڵی به‌ركه‌وته‌وە تووش بووه”.
هەروەها ڕاشیگه‌یاندووه، “دوای گومانلێكردن به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون و بوونی نیشانه‌كانی و چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی گیراونه‌ته‌به‌ر، له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره”.
ئەوەشی ڕاگەیاند، “تا ئێستا دوای بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه و به‌دواداچوون و پشكنین بۆ گومانلێكراوان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو، ده‌رئه‌نجام ته‌نها شه‌ش حاڵه‌ت ده‌ستنیشان كراون و پشتڕاستكراونه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكیان له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندرووستی گیانی له‌ده‌ستدا و حاڵه‌ته‌كانی دیكه به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوون”.
ب.گ
Comments are closed.