لە وان پلاتفۆرمی “تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی” دامەزرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ستار، ئۆهەدە و ئیهەدە، پلاتفۆرمی “تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی” دامەزرا و بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش.

لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئێلچی لە نووسینگەی یاسایی شاری وان لە باکووری کوردستان، دەربارەی دامەزراندنی پلاتفۆرمی “تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی” و ئامانج لێی، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا.

دامەزراندنی پلاتفۆرمەکە پلاتفۆرمەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ستار و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) دامەزرا، ناوەندی مافەکانی ژنانی نووسینگەی یاسایی وان، کۆمیسیۆنی مافەکانی منداڵانی نووسینگەی یاسایی وان، کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی نووسینگەی یاسایی وان، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی مەدیا (ÎHAMED)، ژوور پزیشکانی وان_جولەمێرگ، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کارمەندانی جەماوەری لقی وان، کۆردیناسیۆنی ژنانی ئیدارەی خۆجێی وان بەشداربوون.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن لەیلا ئابوکان ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ستار خوێنرایەوە، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش، ڕایگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندویژی سەر ژنان و منداڵان، پێویستمان بە دامەزراندنی پلاتفۆرمێک هەبوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا خاڵەکانی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، کۆکردنەوەی داتای هاوبەش و پابەندبوون بە یاساکان، جەختکرایەوە کە پلاتفۆرمەکە بە ڕێککەوتنی هاوبەش پێش دەکەوێت.

ب.گ

Comments are closed.