ناتانیاهۆ: کوشتنى خامنەیی کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت

ناوەندی هەواڵەکان

ناتانیاهۆ ئەمڕۆ دووشەمە لە وەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەنووسان، لەبارەى ڕەتکردنەوەى پلانى ئیسرائیل لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ کوشتنى خامنەیی ڕایگەیاند، “ڕەتی ناکەینەوە، بەپێچەوانەشەوە؛ ئەمە ناکۆکییەکە گەورەتر ناکات، بەڵکو کۆتایی پێدەهێنێت”.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی عەلی خامنەیی ڕابەرى باڵای ئێران کۆتایی بە شەڕی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەهێنێت، کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کرد و تا ئێستا بەردەوامە.

ناتانیاهۆ ئەمڕۆ دووشەمە لە وەڵامى پرسیارێکى کەناڵی (ABC News)ـی ئەمەریکىی لەبارەى ڕەتکردنەوەى پلانى ئیسرائیل لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ کوشتنى خامنەیی و مەترسی هەڵکشانى ئاڵۆزییەکان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “ڕەتی ناکەینەوە بەپێچەوانەشەوە ئەمە ناکۆکییەکە گەورەتر ناکات، بەڵکو کۆتایی پێدەهێنێت”.

ب.گ

Comments are closed.