ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی سوید هۆشداری بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەدات، بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
ئەمڕۆ دووشەمە، وەزارەتی دەرەوەی سوید لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری بە هاوڵاتیانیدا بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشت بۆ عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوە داواشی کرد هەر هاوڵاتییەکی سوید لەبەر هەر هۆکارێک لە عێراقە، دەستبەجێ و بە زووترین کات ئەم وڵاتە جێبهێڵن و لەگەڵ باڵیۆزخانەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بۆ گەڕانەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی سوید بڵاوی کردەوە، هۆشدارییەکە دەستبەجێیە و بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی سوید لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ـی حوزەیران هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی بڵاوکردەوە و داوای لێکردن گەشت بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل نەکەن و ئەوانەی لەوێشن بەپەلە جێیبهێڵن.
ب.گ
Comments are closed.