ناوەندی هەواڵەکان
ئێستا، ئێران گەڕی نۆیەمی مووشەکبارانکردنی ئیسرائیلی دەست پێ کرد و جەختیان کردەوە تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.
ئێستا ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (تەسنیم)، شەپۆلی نۆیەمی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسدارانی لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و چەندین مووشەک لە ئاسمانی ئیسرائیل دەبینرێن و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە حەیفا مووشەک کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە لەم شەپۆلەدا هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران چەندین مووشەکیان ئاڕاستەی ئامانجە گرنگ و ستراتیژییەکانی قووڵایی خاکی ئیسرائیل کردووە.
میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، کە کەناڵی ١٤ـی ئیسرائیلیی دوای ئەوەی ئێران دەستی بە هێرشە مووشەکییەکان کردووە، پەخشی پچڕاوە.
هەروەها وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: چەند ساتێک لەمەوبەر شەپۆلی نۆیەمی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی ٣”، کە ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی تێکەڵە، دەستی پێ کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە تا بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.
ب.گ
Comments are closed.