شارەزوور
ئەمڕۆ له پێناو بره‌ودان به‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به زمانى كوردى کردووە، سێیه‌مین دیدارى زمانه‌وانیی حه‌مه‌ى مارف له‌ڕێگه‌ى پێشكه‌شكردنى سێ توێژینه‌وه‌ى زانستییەوە به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووانى ناو دیداره‌كه‌ش باس له گرنگى فیلم كارتۆنه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، كه پێویسته وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بره‌وى پێبدات و منداڵ به ژینگه‌ى سرووشتى خۆى ئاشت بکاتەوە و گەشە بە زمانى كوردی بدات.
ئه‌مڕۆ، له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور سێیه‌مین دیدارى مامۆستا و گه‌نجینه‌ى زمانه‌وانیی كوردى حه‌مه‌ى مارف به‌ڕێوه‌چوو.

تانیا ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانه‌وانیی حه‌مه‌ى مارف له كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور بۆ ڕۆژنیوز وتى: له ساڵیادى كۆچى دواى مامۆستای زمانه‌وایی كوردى حه‌مه‌ى مارف، وه‌ک نه‌ریتێک ساڵانە ئه‌م دیداره ئه‌نجامده‌ده‌ین، ئه‌مساڵیش به‌شێوه‌ی جیاواز دیداره‌كه‌مان ڕێکخستووە، ئه‌ویش به وه‌رگرتنى سێ توێژینه‌وه‌ى زانستى، كه مامۆستاكان لە زانکۆکانی کوردستان توێژینه‌وه‌كانیان لە بواری زمانەوانییدا نوسیووه، له‌م دیداره‌شدا توێژینه‌وه‌كانى خۆیان خسته‌ڕوو كه خزمه‌تكردنبوو به زانست و زمانى كوردی.
منداڵ له‌ڕێگه‌ى فیلم كارتۆنه‌وه فێرى گۆڕ‌انى هه‌ڵسوكه‌وت و فێربوون و گه‌شه‌ى زمانی ده‌بێت.

یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌شى له دیداره‌كه‌دا پێشكه‌شكرا، بریتى بوو له كاریگه‌رى فیلم كارتۆن له‌سه‌ر گه‌شه‌ى زمان لاى منداڵ له‌لایه‌ن ئاریا یاسین، مامۆستا له زانكۆى چه‌رمۆ پێشكه‌شكرا و ئەو مامۆستایە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، توێژینه‌وه‌كه‌ى من بریتى بوو له‌كاریگه‌رى فیلم كارتۆن له‌سه‌ر گه‌شه‌ى زمان لاى منداڵ، منداڵ له‌ڕێگه‌ى فیلم كارتۆنه‌وه فێرى گۆڕ‌انى هه‌ڵسوكه‌وت و فێربوون و گه‌شه‌ى زمانی ده‌بێت، گرنگ و پێویسته ئێمه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه فیلم كارتۆنى كوردى زیاتر به‌ره‌و پێش به‌رین، كه چۆن كاریگه‌رى له‌سه‌ر زمانى منداڵ هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگامان له زمانه‌كه‌مان بێت و له منداڵدا گه‌شه‌ى پێبده‌ین.
وتیشى: هه‌رچه‌نده فیلم كارتۆن هه‌یه له‌ئێستاشدا، به‌ڵام گرنگه خێزان و تاک بزانن چۆن منداڵه‌كانیان ئاشت ده‌كه‌نه‌وه به ته‌له‌فزێۆن، له فیلم كارتۆن و ئه‌و به‌رنامانه‌ى دیكه دووریانده‌خه‌نه‌وه كه زیانیان هەیە، منداڵه‌كان بخه‌نه ناو ژینگه‌یه‌كى منداڵانه و ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، كه چۆن ئه‌و فیلم كارتۆنانه‌ى بگونجێنێت بۆ زمان ته‌مه‌نى منداڵه‌كان .
ڤ.م
Comments are closed.