بە شێوەزاری سۆرانی پەرتووکی “ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو” بڵاوكرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی)، کە لە نووسینی ئامەد شاهۆیە و لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی پژاکەوە بە شێوەزاری سۆرانی چاپكراوە بڵاوکرایەوە.

پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) بەشێوەزای سۆرانی (کرمانجی ناوەڕاست)، کە تیشک دەخاتە سەر چەمک و ئامرازەکانی شەڕی تێکەڵاو و لەلایەن نووسەر ئامەد شاهۆوە نووسراوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

ئەم پەرتووکە، کە هەشت بەش لە خۆ دەگرێت و تێیدا شیکاری کراوە بۆ ڕەهەند و لایەنە جۆربەجۆرەکانی شەڕی تێکەڵاو، لە پەرتووکەدا باس لە کاریگەرییەکانی میدیا، پڕوپاگەندە، شێواندنی واقع، هێرشی ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرد دەکات لە داڕشتی ئەم جۆرە شەڕەدا.

لە پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاودا تیشکخراوەتە سەر، ئەزموونی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان –پژاک، پەیوەست بە ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە شەڕانەوە.

هەروەها تیایدا، لێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر ئەو تۆمەتانەی لەلایەن دەوڵەتانی زلهێز و هەرێمییەوە لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاری کورد بەڕێوەیان بردووە.

لە بەردەوامیدا نووسەر، شیکاری بۆ ڕۆڵی دەوڵەتان كردووە لە ئەنجامدانی شەڕی تێکەڵاودا.

لە ئێستاشدا ئەم پەرتووکە، لە ماڵپەڕی فەرمی پژاک لە (http://www.pjak.net) بەردەستە.

بۆ دابەزاندنی کتێبی “ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو” کلیک لێرە بکە.

ب. ق

Comments are closed.