ناوەندی هەواڵەكان
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بنكەی تاجی لە بەغداد كراوەتە ئامانج.
میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە سەبارەت بە هێرشكردنە سەر بنكەی تاجی لە بەغداد و زیانەكانی زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەی تاجییان كردە ئامانج، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی یەكەم ڕادارێكی نوێی كردە ئامانج، دووەمیشیان لە نزیك مۆلیدەیەكی كارەبا كەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، شەوی ڕابردوو بەرگرییە ئاسمانییەكان لە بنكەی عەین ئەسەد توانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بخەنە خوارەوە.
هاوكات، تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەكی فەرمی لەلایەن وەزارەتەكانی بەرگری یان ناوخۆوە سەبارەت بە هێرشەكە یان زیانەكانی بڵاونەكراوەتەوە.
بنكەی تاجی دەكەوێتە شارەدێی تاجیەوە لە باكووری بەغدادی پایتەختی عێراق، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراون.
هـ.ئ
Comments are closed.