یەکەمین فیستیڤاڵی هاوینەی دهۆک کرایەوە

دهۆک

یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینە لە پارێزگای دهۆک بۆ بەرهەمە خۆماڵیی و بیانییەکان کرایەوە و ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت.

لە پارکی نەورۆز لە شاری دهۆک، بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی کاربەرێکەری هەڕێمی کوردستان، یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینە کرایەوە.

فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە و ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت، تێیدا بەرهەمە خۆماڵیی و بیناییەکان دەخرێتەڕوو.

سوهام ماجد
سوهام ماجد

سەبارەت بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە سوهام ماجد ڕێکخەری فێستیڤاڵە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەمە یەکەمین فیستیڤاڵی هاوینەیە کە لە دهۆک ئەنجامدەدرێت، نزیک بە ١٠٠ کۆمپانیا و بڕاند بەشدارییان کردووە، داشکاندنێکی زۆر کراوە بۆ بابەتەکان و نزیکەی ١٥ هەزار دیاری پێشکەش بە میوانان دەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، هەر کۆمپانیایەک ڕۆژانە دەبێت ٥٠٠ دیاری پێشکەش بکات.

وتیشی: لە فێستیڤاڵەکەدا جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی و دەرەکی نمایش کراوە، فێستیڤاڵەکە جیهانییە بەڵام ئەمە بۆ جاری یەکەمە لە کە دهۆک ئەنجام دەدرێت.

کاوە عیزەت
کاوە عیزەت

هەروەها کاوە عیزەت کە لە هەڵەبجەوە بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە بۆ ڕۆژنیوز وتی: بە بەرهەمی کوردی وەک هەنگوین، برنج، زەیت و چەند بەرهەمێکی دیکە بەشدارییم لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، لە زۆر فێستیڤاڵی دیکەش بەشداریمان کردووە و سەرکەوتنمان بە دەستهێناوە و نزیکەی ٢٢ ساڵە ئەم کارە دەکەم.

ب. جـ

Comments are closed.