یادی ٥٣ ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک بەرز ڕاگیرا

سلێمانی

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بە میوزیک و گۆرانی یادی ٥٣ ساڵەی حەسەن زیرەک بەرز ڕاگیرا.

ئەمڕۆ، لە سەنتەری ڕۆشەنبیری سەرا لە شاری سلێمانی، یادی ٥٣ ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک، بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک زۆر لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەرز ڕاگیرا.

جەزای ساز
جەزای ساز

لە سەرەتای قسەکانیدا جەزای ساز، سەرۆکی هونەری میللی کوردستان باسی لەو کەسانە کرد، لێکۆلینەوەیان لە هونەری حەسەن زیرەک کردووە و هەروەها زیندوییەتی شاری سلێمانی لە یادکردنەوەی حەسەن زیرەک کرد.

وتیشی: ئەم ئێوارە لە نێوان ئەم هەموو گرژیی و ئاڵۆزییەی کە سینارۆیەکی دروستکراوە و لە لایەن هەندێک کەسی سیاسی قەیران دروست دەکەن لە شاری سلێمانی بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین بە هونەر و میوزیک ئارام دەبینەوە.

سەرکەوت عەلی
سەرکەوت عەلی

هەروەها سەرکەوت عەلی، بەڕێوەبەری نووسین لە گۆڤاری شارەوانی سلێمانی وتی:  ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک بەرز ڕادەگرین، ئەو هونەرمەندە دەیوت ‘هەموو شارەکانی کوردستانم لە دڵدایە بەڵام دڵم بەسلێمانی دەکرێتەوە’، حەسەن زیرەک هونەرمەندێکە  تێکەڵ بە خوێنی کورد بووە تەنها بە جەستە جێی هێشتوون.

وتیشی: هونەری گۆرانی وایکرد کە زمانی کوردی پارێزراوبێت کە بە دڵسۆزی و خەمخۆری گۆرانی بێژان بوو بەتایبەت حەسەن زیرەک کە بە ئاستێک زمانپاراوی بەکارهێناوە وشە و دەستەواژەکانی جێگەی سەرنج بوو.

لە یادکردنەوەکەدا چەند گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک لەلایەن گۆرانیبێژانی گەنجەوە و بە خوێندنەوەی شیعر پێشکەش کرا.

ب. جـ

Comments are closed.