هەڵەبجە
سه‌بیحه ڕەزا له‌پاڵ ئه‌رك و ماندوێتییه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژانه‌ى، وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووى سنووری هەڵەبجەدا، شانى داوه‌ته به‌ر كارێكى نوێ، به‌ده‌ست و په‌نجه و مۆره نوێیه‌كه‌ى، به‌رده‌وام نووسراو داواكاری بۆ هاوڵاتییانى گونده‌كه‌ى خۆى ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانیان، ئه‌وه‌ش له دواى بوون به موختارى گوندى بانیشار له سنوورى هەڵەبجە.
هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى به‌شێكى به‌رچاوى ژنان له‌ناو فه‌رمانگه و یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا خاوه‌ن پۆست و به‌ڕێوه‌به‌رن و بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ گرتووە، یەکێک لەوانەش سەبیحە ڕەزایە، کە موختاری گوندی بانیشاری سەربە شارۆچکەی خورماڵە لە پارێزگای هەڵەبجە.

سه‌بیحه ڕه‌زا، یه‌كه‌م ژنه له مێژووى شارۆچكه‌ى خورماڵ کە دەبێتە موختارى گوند و له‌سه‌ر كاره نوێیه‌كه‌ى بۆ ڕۆژنیوز وتى، گوندى بانیشار ده‌كه‌وێته سنوورى شارۆچكه‌ى خورماڵ له بنارى چیاى سوورێن، ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى نزیكه‌ى ١١٠ ماڵه، له ئێستادا من بووم به موختاری گوندەکە، ویژدانم زۆر ئاسووده‌یه له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌م، كاتێك بتوانیت گرفتى گونده‌كه‌ى خۆت و هاوڵاتییان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌و كاته كارێكى پیرۆزت ئه‌نجامداوه و هاوكارییه‌كى مرۆیشه، له‌سه‌ر داواى خه‌ڵك و پاڵپشتى یه‌كه ئیداریی و كارگێڕییه‌كانى سنووره‌كه بوومه‌ته موختارى گونده‌كه‌ى خۆم.
سه‌بیحه هه‌رچه‌نده ئێستا بووه به موختار به‌ڵام وه‌ك ژنێكى سه‌ركه‌وتوو له چه‌ندین جێگه و شوێنى دیكه كار ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌رده‌وام له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا كارم كردووه، له ئێستاشدا لێپرسراوى كۆمیته‌ى ژنانی یەکێتیم، له كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕۆشنبیریی به‌رده‌وام كارم كردووه، هه‌روه‌ها هاوكاری كه‌رتى په‌روه‌رده و وه‌رزشوانانم، هه‌ر کارێک پێم ڕاسپێرداربێت بە سەرکەووتوویی كردوومه و كه‌موكورتیم تێدا نه‌كردووە.
وه‌ك یه‌كه‌م كارى موختارى كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستى پێكردووه سەبیحە ڕەزا دەڵێت: ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ى فلێكسه‌وه ناوى گونده‌كه‌ى خۆم و دراوسێكانیش بنووسم له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كی خورماڵ بۆ ئه‌وه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه ئاشنا بكه‌م به میوانان و گه‌شتیاران كاتێك دێنه ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها داواكاریم پێشكه‌شى شاره‌وانییكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى گونده‌كه‌م چه‌وڕێژ بكرێت و پاكبكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا، كارى موختارى وه‌ك پردى په‌یوه‌ندى وایه له نێوان هاوڵاتییان و فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا، كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت ده‌ڕۆیت به‌ده‌مییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن پشتگیری‌یان بۆ ده‌كه‌ین بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت له گونده‌كه‌دا ده‌چین به‌ده‌میه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن، پێشم وایه ئه‌رك هه‌ر ئه‌ركه له‌سه‌ر شانى پیاو بێت یاخود ژن، به‌ڵام گرنگ ئیراده‌ى كه‌سه‌كه‌یه، تاچه‌نێك بتوانێت ئه‌و كاره ببات به‌ڕێووه، من له‌ناو ئیش و كاردا هه‌ڵقوڵاوم، موختارییه‌كه‌ش قورسییه‌كى ئه‌وتۆى نییه بۆ من، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ كه‌سێكى دیكه جیاواز بێت.
ب. جـ
Comments are closed.