ناوەندی هەواڵەکان
بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهید زیلان لە ٢٩ـەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەیدا و پەیوەست بە نامەکەی، کە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نووسیبوو، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کلیپێکی هونەریی ئامادە کرا.
بۆ زیلان (زەینەب کنجاجی) کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی هەوڵی تیرۆرکردنی سەر ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکی گیانبازیی لەناو سوپای تورکدا ئەنجامدا و بە گیانی خۆی ئاگری ئازادی نیشانی پیلانگێڕاندا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کلیپێکی شایستە بە بیرهێنانەوەیان ئامادە کردووە.
لە کلیپەکەدا، کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئامادە کراوە، گەریلا نامەکەی شەهید زیلان دەخوێننەوە، کە بۆ ڕێبەر ئاپۆی نووسیووە و تێیدا هۆکاری چالاکییەکەی خۆی ڕوون کردووەتەوە.
هەروەها، لە کلیپەکەدا لەگەڵ خوێندنەوەی نامەکەی زیلاندا گەریلاکان لەگەڵ یەکدیدا باس لە جەوهەر و ماناداری ناماکە دەکەن.
ب. ق
Comments are closed.