ماوەی دوو ڕۆژە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی ئیزمیر کەوتووەتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی مەندەرەس و سەفەرحساری ئیزمیر کەوتووەتەوە و سەرەڕای هەوڵەکان تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

لە دوێنێوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانی گەڕەکی دۆگانبەی ناوچەی سەفەرحساری و گەڕەکی کویوجاکی ناوچەی مەندەرەسی ئیزمیر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە بەرەبەیانەوە سەرەڕای هەوڵەکانی دەستوەردانی ئاسمانی بە ٤ فڕۆکە، ١٤ هێلیکۆپتەر و تیمی زەمینی، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام تا ئێستا ئاگرەکە بەهۆی بەهێزی باوە نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.

هەروەها بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێ و شوێن و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، تا ئێستا ١٠ گەڕەک لە هەرێمەکە چۆڵکراون.

ب. ق

Comments are closed.