لە نەجەف ژنێك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەست دا

ناوەندی هەواڵەكان

سەرچاوەیەكی تەندرووستی لە پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژنێك بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لەسنووری پارێزگاكەیان گیانی لەدەستداوە، ژنەكە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و ڕادەستكردنی تەرمەكەی بە خێزانەكەی.

سەرچاوەیەكی تەندرووستی لە پارێزگای نەجەف سەبارەت بە گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك بەهۆی تای خوێن بەربوونەوە، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ژنێكی تەمەن شەستەكان لە نەخۆشخانەیەكی شاری نەجەف بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگاكە بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژنەكە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و ڕادەستكردنی تەرمەكەی بە خێزانەكەی.

لە كۆتایشدا دەڵێت: زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشییەكە هۆكاری سەرەكی مردنەكەی بووە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسی مەترسیدارە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەگەر لە نزیكەوە چاودێری نەكرێت مەترسی لەسەر تەندرووستی گشتی درووست دەكات، تا ئێستا زیانر لە ٢٠  كەس گیانیان لەدەست داوە بەهۆی پەتاكەوە و ١٧٩ كەسی دیكە توشبوون لە عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.