ناوەندی هەواڵەكان
جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەمریكا ناردنی هەندێك چەك لەوانە مووشەكی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆكراین ڕاگرت، ئەم هەنگاوە لە نیگەرانییەكانی واشنتۆنەوە سەرچاوە دەگرێت، سەبارەت بە كەمبوونەوەی كۆگاكانی تەقەمەنی.
ئانا كێلی، جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی سەبارەت بە ڕاگرتنی ناردنی هەندێك چەك بۆ ئۆكراین، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
ئانا كێلی ڕایگەیاند، ئەمریكا ناردنی هەندێك چەك لەوانە مووشەكی بەرگری ئاسمانی بۆ ئۆكراین ڕاگرت و ئەم بڕیارەش بۆ ئەوەیە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بخاتە پێشەوە، ئەمەش دوای پێداچوونەوەیەك لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بە هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتەكەمان بۆ وڵاتانی دیكەی جیهان هات.
هاوكات، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیتیكۆ و میدیاكانی دیكەی ئەمریكا، ڕاگرتنی ناردنی چەك بۆ كیێڤ هەندێك كەرەستەی شەڕ دەگرێتەوە لەوانە مووشەك و تۆپهاوێژ و بەرگری ئاسمانی.
ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، ئۆكراین ڕووبەڕووی هێرشێكی ئاسمانیی توندی ڕووسیا دەبێتەوە، هەروەها مۆسكۆ بەرداوامە لە دەستبەسەرداگرتنی شارەكانی ئۆكراین.
هـ.ئ
Comments are closed.