ناوەندی هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێم دەکات و خێرایی با زیاد دەکات و لە ناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەکان خستەڕوو.
سالار حاجی عەلی ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٠ بۆ ١٥ ـی مانگی تەمموز شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێم دەکات و خێرایی با زیاد دەکات و لە ناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتووەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری بای باکووری خۆرهەڵات و بای باکوورەوە، هاوکات خێرایی با بۆ سەروو ٣٠ كیلۆمەترلە کاتژمێرکدا زیاد دەكات.
وتیشی: سەرچاوەی ئەم شەپۆلە گەرمایە زەریای هیندی و بەشێکی دیكەی لە ئەفریقاوە دێت، لەناو شارەکان پلەی گەرمی ٤٣ بۆ ٤٨ پلە دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ٢٧ بۆ ٤٢ پلە دەبێت.
ڤ.م
Comments are closed.