ناوەندی هەواڵەكان
ڕوانگەی سەوزی عێراقی بڵاوی كردەوە، لە بەفیڕۆدانی ئاودا هاوڵاتیانی عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدان، دەشڵێن، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوە لە جیهاندا.
ڕوانگەی سەوزی عێراقی لەبارەی بەفیڕۆدانی ئاو لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
ڕوانگەی سەوزی عێراقی بڵاوی كردەوە، لە بەفیڕۆدانی ئاودا هاوڵاتیانی عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدان.
دەشڵێن، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوە لە جیهاندا.
وتوشیەتی: هاوڵاتیان لە کاری ناپێویستی وەک شوشتنی باڵەخانەکان، ئۆتۆمبێل، ئاودانی باخچەکان بە ناشارەزایی و چەندین شێوازی دیکە ئاو بەفیڕۆدەدەن، حکومەتیش رێگایەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ رێگریکردن لەم دیاردانە.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند ساڵیكە بەهۆی كەمی بڕیی بارانبارین و گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەتی توركەوە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئاو بوەتەوە.
ئ.م
Comments are closed.