نیوسەدە لە بەدواداچوونێکی شکۆمەندانە بۆ ئاشتیی-بەشی یەکەم

بەرات بیرتەک

ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بۆ پرسی کورد بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت، چەندین جار بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە و ئەنجامنەدانی هیچ چالاکییەک دەرگای بۆ چارەسەری کردووەتەوە، لەم پرۆسانەدا بە ئامانجی ‘زەمینە بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە و دیموکراسی’ هەشت ئاگربەستی ستراتیژی ڕاگەیاندووە، بە بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بە کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی ڕێبازی چەکداریی، جارێکی دیکە ڕێگەی بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و ئاشتی هەمیشەیی کردەوە.

سەرەڕای گۆشەگیری توندی ٢٥ ساڵەی ئیمرالی ئەم هەوڵە بەهێزانەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم زەمینەیەی خوڵقاندووە و هیوای چارەسەری بۆ تورکیا و ناوچەکە هێناوەتە ئاراوە، ئێستا بابەتی گرنگ ئەوەیە ئایا دەوڵەتی تورکیا ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە یان نا؟

بەشی یەکەم: ڕێگای ئاشتی کە بە ئاگربەست دەکرێتەوە

ئەم پرۆسەیە لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٩٩ بەردەوام بوو، ڕێبەر ئاپۆ چەکەکانی بێدەنگ کرد و داوای گفتوگۆ و چارەسەری دیموکراتیکی کرد، بەڵام هەر هەوڵێک بۆ ئاگربەست ڕووبەڕووی سیاسەتی توندوتیژی ‘دەوڵەتەکانی دەرەوە” دەبووەوە، سەرەڕای ئەمەش هەر جارێک هیواکان بۆ ئاشتی بەهێزتر دەبوون.

هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی تەنها ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ نەبوو، بەڵکو چارەسەرکردنی پرسێک بوو کە ئیدی قوڵ ببوو و دەبوایە چارەسەر بکرایە، ئەوەش نیشاندانی ئیرادەیەک بوو بۆ درووستکردنی ئاشتییەکی بەردەوام و شکۆمەندانە.

بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست کە دەیان جار دەرگای گفتوگۆی دەکردەوە، هەر جارێک سەرەڕای کردنەوەی هیوایەکی نوێ لە داینامیکی کۆمەڵایەتی و سیاسی تورکیا، ڕووبەڕووی توندوتیژیی ‘دەوڵەتەکانی دەرەوە’ بووەوە، ئەم پرۆسەیە نەک هەر نیشانی دا کە پرسی کورد بابەتێکی شەڕە یان ئاسایشە، بەڵکوو دەبێ ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی ئەم پرسە بکۆڵرێتەوە.

بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ دۆخێکی نوێ نییە، هەنگاوێکە پەیوەندی بە هەنگاوەکانی پێشووەوە هەیە و لێگەڕینێکە بۆ کردنەوەی دەرگاکان بەڕووی قۆناغێکی نوێ و بوون بە موخاتەب و گەڕان بەدوای چارەسەرییدا.

ئەم ئیرادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری، نەک هەر گۆڕانکارییەکی ڕێکخستنی، بەڵکو بۆ خوڵقاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ تورکیا ئەوە نیشان دەدات کە تورکیا دەچێتە ناو پرۆسەیەکی جددی گۆڕانکاری و دیموکراتیزەکردنەوە.

یەکەم ئاگربەست، دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ – ساڵی ١٩٩٣

ساڵی ١٩٩٣، قۆناغێکی گرنگ بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دێتەگۆڕێ، ڕێبەر ئاپۆ لە ١٧ـی ئاداردا یەکەمین ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکەی ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە بە نزیکبوونەوەی تورگوت ئۆزال، سەرۆککۆماری ئەوکاتی تورکیا، سەبارەت بە پرسی کورد درا، ئۆزال هەرچەندە بەشێوەی سنوورداریش بوو، بەڵام پێش ئەم هەنگاوە پەیامی لەسەر پرسە هەستیارەکانی وەک ناسنامەی کورد و زمانی دایکی دابوو.

تێکۆشانی چەکداری پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی پێکردبوو، وەک ئامرازێکی بەرخۆدان و ڕۆشنگەری لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا سەری هەڵدابوو، بەڵام لەگەڵ ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣، شەڕەکەی تەنیا سەربازی نەبوو، بەڵکو ئاستی سیاسی و کولتووریشی گرتەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی چەکداری خۆی لە خۆیدا ئامانج نییە بەڵکو ئامرازێکە، گۆڕانکارییە دیموکراتییەکان بە ئیرادەی ئازادی گەلان پێشدەکەوت، بۆ ئاشتی هەرێمی شتێکی نابێت نابێت نییە.

ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستدا جەختی لە گرنگی ڕاستی مێژوویی کردەوە و جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی کورد و تورک کردەوە و وتی: یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشەکانی سەردەمی ئێمە کورد و تورکە، ئەو دوو نەتەوەیەی کە گرنگترین ڕۆڵیان لە مێژوودا هەبووە، لە ناو شەڕ و ململانێی گەورەدان، بەهۆی زۆرێک لە کێشە سیاسییەکانەوە، کۆتایی هاتنی ئەم ململانێیانە لە ڕێگەی ئاشتییەکی کورد-تورکەوە کە لەسەر بنەمای ڕێکخستنبوونی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیادنرابێت، مومکینە.

ئاگربەستەکە لە ١٧ـی ئادار لە شارۆچکەی بار ئەلیاس لە لوبنان بۆ ڕای گشتی جیهان ڕاگەیاندرا، ئاگربەستەکە کە سەرەتا بڕیار بوو لە ٢١ـی ئادارەوە تا ١٥ـی نیسان بەردەوام بێت، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەڵامێکی بنیاتنەری نەدرایەوە، لە ١٦ـی نیساندا، ڕێبەر ئاپۆ دیسانەوە لەبەردەم میدیاکان دەرکەوت و ڕایگەیاند کە ئاگربەست درێژکراوەتەوە، لە ١٧ـی نیساندا، دوای مردنی گوماناوی و لەناکاوی تورگوت ئۆزال، سەرۆککۆماری ئەوکاتی دەوڵەتی تورک، پرۆسەکە پەکی کەوت، ئەمەش دەریخست کە دەوڵەتە دەرەکییەکانی دانانی نۆرم دەستیان بە جموجۆڵ کردووە.

دوای مردنی ئۆزال، سیاسەتی ئەمنی لە تورکیا هاتە ئاراوە، لە ٢٥ـی ئایاردا، بە هێرشکردنە سەر ٣٣ سەرباز لەسەر ڕێگای چەولک-ئەلعەزیز بە سەرۆکایەتی شەمدین ساکک (تا ئێستا ڕاستی ئەم هێرشە ڕوون نەبووەتەوە) ڕێگەی بۆ پەرەسەندنی شەڕ خۆشکرد، لەم کاتەدا دەوڵەت ڕێبازێکی زۆر توندی گرتەبەر، ڕێبەر ئاپۆ لە ٨ـی حوزەیران بە فەرمی کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند، هەوڵەکانی ئاشتی بێ وەڵام مانەوە و شەڕ جارێکی دیکە هەڵگیرسایەوە.

لە ساڵی ١٩٩٥ سوپای تورک بە هاوکاری هێزەکانی پەدەکە هێرشێکیان بۆ سەر ناوچەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد، لە ١١ـی تەمووزدا ڕێککەوتننامەی دبلن واژۆ کرا و ئەکتەرە هەرێمییەکان هاوکارییەکانیان دژی پەکەکە بەهێزتر کرد، شەڕێکی سێ مانگە لە نێوان پەدەکە و پەکەکە دەستی پێکرد.

لە ئەنجامدا، ئاگربەستی ساڵی ١٩٩٣ خواستی گەلی بۆ ئاشتی پشتڕاستکردەوە و ڕێبەر ئاپۆ بە ناسنامەی ئاشتییەوە ناسرا، دەوڵەتی تورک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتە دەرەکییەکان، بەردەوامی بە سیاسەتی توند و دەستێوەردانەکانی ڕێگری دەکرد، ئەم دۆخە چاکسازییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی پرسی کورد وەک ناچارییەک خستەبەرچاو، لە هەمان کاتدا ئەم پرۆسەیە ڕادەی دەسەڵاتی دەوڵەتە دەرەکییەکان و ڕێکخستنیان لەناو دەوڵەتدا نیشان دەدا.

ئاگربەستی دووەم و گفتوگۆ و ڕێگەی دۆزینەوەی موخاتەبێکی نوێ-ساڵی ١٩٩٥

ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد، شەڕ تادەهات قورستر بوو، سەرەڕای ئەو هەموو کارە نەرێنییانە، ڕێبەر ئاپۆ پێداگری لەسەر ئاشتییەکی بەڕوومەت کرد، کاتێک دەوڵەت خۆی بۆ پڕۆسەیەکی نوێ ئامادە دەکرد، ڕێبەر ئاپۆ گونجاوترین کاتی بینی بۆ گەیاندنی ئەم ئامرازە بۆ زەمینەیەکی دیموکراتیک و ئاشتی، لەسەر ئەم بنەمایە، لە ١٥ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ ئاگربەستی دووەمی ڕاگەیاند.

ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی چارەسەرێک لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا، دەستی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە ئەورووپا کرد، ڕێبەر ئاپۆ داوای ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی پەکەکەی کرد، بەم شێوەیە گۆڕەپانێکی خەبات بۆ ئەوەی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ ئاشتی و دیموکراتیک بەڕێوەبچێت کرایەوە، بەم پرۆسەیە لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ئاگربەست لە پرسێکی ناوخۆییەوە بۆ ڕای گشتی ئەورووپا گواسترایەوە.

کاریگەری دەوڵەتە دەرەکییەکان لە تورکیادا هێشتا بەردەوام بوو، ژمارەی کردەوە تیرۆرییەکان زیادی کرد، گوندەکان سووتێنران و وێران کران، دیموکراتەکان و وڵاتپارێزان و سۆسیالیستەکان بە توندی ئەشکەنجە دەدران، لەو کاتەدا تورکیا لە ناو قەیرانێکی قووڵی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بوو، لەلایەن دەوڵەتەوە هەوڵەکانی ئاشتی و چارەسەرکردن ڕووبەڕووی هەڵوێستی سەربازیی توند بوویەوە.

ڕێبەر ئاپۆ ویستی بانگەوازی ئاشتی و دیموکراسی لە ئەورووپا فراوانتر بکات، لە پایتەختە گرنگەکانی ئەورووپا پەیوەندی درووستکرد و پەیامی ئاشتی بڵاوکردەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو کات ڕایگەیاند کە پرسی کورد تەنیا پەیوەندی بە تورکیاوە نییە، بەڵکو کێشەیەکی کولتووری و نەتەوەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو دەیویست دەوڵەتانی ئەورووپا زامنی ئاشتی بن لەم پرۆسەیەدا.

بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی تورک ئەم هەوڵەی بە ‘هەوڵدان بۆ ڕەوایەتیدان بە تیرۆر’ پێناسە کرد و هەوڵی بەرتەسککردنەوەی ناوچەکانی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆی دا، هیچ میکانیزمێکی گفتوگۆ بۆ پاراستنی ئاگربەست دانەمەزراند، لەبەرئەوەی دەوڵەت تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتە دەرەکیییەکاندا بوو و وەڵامی ئەرێنی بۆ هەوڵەکانی ئاشتی نەدایەوە.

دەوڵەتە دەرەکییەکان لە ٦ـی ئایاری ١٩٩٦ هەوڵی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆیاندا کە پێداگریی لەسەر ئاشتی دەکرد، ئەم هێرشە ئاماژەبوو بۆ پرۆسەیەکی نوێ و خوێناوی کە تا ساڵی ١٩٩٨ بەردەوام بوو، ئەم هەوڵە تیرۆرکردنە ڕەنگدانەوەی ڕوونی کەشوهەوای سیاسی توندی ئەو سەردەمە بوو بۆ ئەو هێزانەی کە دەیانویست کۆتایی بە کێشەکانی ناو دەوڵەت بهێنن.

لە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥ لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی گشتیی دەکرا، بۆیە دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە داوای ئاگربەستیان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دوای دوو ساڵ شەڕی توند، ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ـی کانوونی یەکەمدا لە کەناڵی مەد تیڤی ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام سەرەتای ساڵی ١٩٩٦ ڕژێمی ئەنقەرە بە خوێن وەڵامی دایەوە.

لە ١٦ـی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی باسان لە شرناخ مینی پاسێک گوللەباران کرا، لەو هێرشەدا ١١ کورد شەهیدکران، فەرماندەی گشتیی سوپای تورکیا ویستی ئەم تاوانە بخاتە ئەستۆی پەکەکە، زۆری نەخایاند دەرکەوت کە ژیتەم ئەنجامیداوە، شەڕ لە تورکیا لە وەرزی زستاندا توندتر بوو.

لە ٦ـی ئایاری ١٩٩٦ ئۆتۆمبێلێکی پڕ تەقەمەنی لە جۆری C4 لەبەردەم ئەو بینایەی ڕێبەر ئاپۆ تێیدا دەمایەوە لە دیمەشق تەقییەوە، ئەوەش هەوڵێکی گەورەی تیرۆرکردن بوو، ڕێبەر ئاپۆ لەو هەوڵە ڕزگاری بوو و ئەو شەوە لە ڕێگەی مەد تیڤییەوە پەیامی دا و وتی: ئێمە دەڵێین ئاشتی، بەڵام لە بەرامبەردا بۆردوومان دەکرێین.

لە هەمان کاتدا پەیامەکان لە نێوان حکومەتی تورکیا و ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە دەهاتن و دەچوون، حکومەت بە سەرۆکایەتی نەجمەدین ئەرباکان کە لە ساڵی ١٩٩٦ تا ناوەڕاستی ١٩٩٧ لە دەسەڵاتدا بوو، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە گفتوگۆدا بوو، هەروەها پەکەکە ئەو سەربازانەی کە لە هەرێمی زاپ بە دیلی گرتبوون وەک نیشانەی نیازپاکی ڕادەستی حکومەتی کرد.

بەڵام ئەو هێزە قوڵانەی کە خۆیان لە ناو دەوڵەتدا جێگیر کردبوو، واتە دەوڵەتی نۆرمای دەرەکی، بڕیاریان دابوو دژی ڕێبەر ئاپۆ پیلان بگێڕین، لە ٩ـی نیسانی ساڵی ١٩٩٦، کۆستاس سیمیتس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بیل کلینتۆن، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا کۆبووەوە و بڕیاریاندا هاوکار یەکتربن لە تەسفییەکردنی ڕێبەر ئاپۆ.

ئاگربەستی سێیەم و دەرچوون لە سووریا – ١٩٩٨

ساڵی ١٩٩٨ قۆناغێکی نوێی شەڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک بوو، ڕێبەر ئاپۆ لە ١ـی ئەیلوول بۆ جاری سێیەم ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە هەم دەرفەتێک بوو بۆ ئاشتی ناوخۆیی و هەم هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی سیاسەتەکانی دەرەوە.

ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی چارەسەری دەربڕی و وتی ‘چیتر با چەک نەبێت، بەڵکو با گەل قسە بکات’، ئەم ئاگربەستە ئامانجی ئەوە بوو کە لە ڕاگرتنی شەڕ زیاتر ڕێگا خۆش بکات بۆ چارەسەری دیموکراتیک، بانگەوازەکان بە تایبەتی لە پەرلەمانی ئەورووپا کران و چاوەڕوان دەکرا وەڵامێکی نێونەتەوەیی بۆ ئەم هەوڵانە بدرێتەوە.

بەڵام دواتر قۆناغێکی فشاری گەورە جێگەی ئەم هیوایەی گرتەوە، فەرماندەی گشتیی هەڕەشەی لە ئیدارەی دیمەشق کرد؛ “سەرۆکی پەکەکە سنوورداش بکەن، ئەگینا شەڕ ڕوودەدات.” ئاتیلا ئاتەش، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، لە شاری ڕەیحانلی ئەو هەوڵەی زیاتر داوە نیشاندان.

لەم پڕۆسەیەدا پەیوەندی سەربازیی-هەواڵگری لەگەڵ ئیسرائیل-ئوردن فشارەکانی لەسەر سووریا زیاتر کرد، هەروەها مەشقی ناتۆ لە دەوروبەری ئیسکەندەروون وەک ئامادەکارییەکی ڕاستەوخۆ بۆ شەڕ بیندرا، ئیدارەی دیمەشق لە وەڵامی ئەم گەمارۆیەدا هەنگاوێکی بۆ دواوە ناو و ڕێبەر ئاپۆی ناچار کرد وڵات بەجێبهێڵێت.

جێهێشتنی سووریا بەو مانایە بوو کە شوێنێکی ئارام بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەبوو، لە هەمان کاتدا ئەم پێشهاتە دەبێتە پاشخانی پیلانگێڕییەکی گەورەتر، لە ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ـدا ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە تەنیا ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی وڵات نەبوو، بەڵکو هەوڵێکی فرەلایەنە بوو بۆ تەسفییەکردنی.

ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو لێدوانەکانی دواتردا تیشکی خستە سەر وردەکارییەکانی ئەم پیلانگێڕییە، هێرشە ئاسمانییەکان بە پشتیوانی ناتۆ و وڵاتە هاوپەیمانەکانی لە هەر کاتێکدا کە شوێنەکەی دیاری دەکرا، ئەنجام دەدرا، بەهۆی گۆڕانکاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییەکانەوە ئەم دۆخە سەرکەوتوو نەبوو.

ئەو هێزانەی ناو دەوڵەت کە نەیاندەویست لە ڕێگەی چەکداماڵین چارەسەرێک بەدی بێت، هەمیشە بە تەسفییەکردن وەڵامی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ئاشتی دەدایەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سێیەم، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ هەموو هەوڵێکی ئاشتی، دەستێوەردانی دەوڵەتانی دەرەوە بووە هۆی ئەوەی شەڕ توندتر و بەربڵاوتر بێت و لە ئەنجامدا دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامدا، پڕۆسەی ١٩٩٨-١٩٩٩ کە لەسەر پێداگری ڕێبەر ئاپۆ دەرگای ئاشتی کردەوە، بووە قوربانی حیساباتی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئەو هیوایەی لە ١ـی ئەیلوول دەستیپێکرد، لە ٩ـی تشرینی یەکەمدا بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی وەڵامی درایەوە، ئەم پرۆسەیە هۆشیاری نەتەوەیی گەلی کوردی قووڵتر کردەوە و کردی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی.

سبەی-بەشی دووەم: دەنگێک لە گۆشەگیرییەوە بەرز دەبێتەوە، بانگەوازی چارەسەری دیموکراتیک لە ئیمرالییەوە.

 

ب. جـ

Comments are closed.