بەرات بیرتەک
سەرەڕای ئەشکەنجەی قورس لە ئیمرالی، ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ـدا دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک نەبوو، ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکە لە ١ـی ئابی ١٩٩٩ و پێشنیاری ‘کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک’ ئامانجی بەهێزکردنی گفتوگۆ بوون، هەڵوێستی دژە چارەسەری دەوڵەت ئەم هەوڵانەی بێوەڵام هێشتەوە و شەڕ لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی پێکردەوە.
پڕۆژەی ئاشتی ١٠ خاڵیی ساڵی ٢٠٠٦ و پرۆسەی ‘چارەسەری دیموکراتیک’ لە دانووستانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ سەبارەت بە ئیمرالی هیواکانی بۆ ئاشتی زیاترکرد، بەڵام سیاسەتە سەربازییەکانی دەوڵەت و ئۆپەراسیۆنەکانی تەسفیەکردن، هەنگاوەکانی وەک چوونە ناوەوەی گرووپی ئاشتی بۆ خابوور، لەناوچوون و ئەم دەرفەتە لەدەستچوو.
بەشی دووەم: دەنگێک لە گۆشەگیرییەوە بەرز دەبێتەوە، بانگەوازی چارەسەری دیموکراتیک لە ئیمرالییەوە
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە سەرەڕای هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری، هەمیشە دەرگای دیالۆگی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بە کراوەیی هێشتووەتەوە، بانگەوازەکانی ئاشتی هەمیشە لەلایەن هێزەکانی دژە چارەسەریی ناو دەوڵەتەوە ڕەتدەکرایەوە، سەرەڕای ئەمەش بیرۆکەی چارەسەری دیموکراتیک بە کۆتا نەهات، پێداگری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئاشتییەکی شەرەفمەندانە بەردەوام بوو.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، گەڕان بەدوای چارەسەریی و ئاگربەستی چوارەم-١٩٩٩
دوای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٩٩ و ڕادەستکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە دەوڵەتی تورک، هەمووان لە مەراقدا بوون ئاخۆ پەکەکە چی هەڵوێستێک دەگرێتەبەر، بەڵام دوای ڕفاندنی و گۆشەگیرکردنی لە زیندانی ئیمرالی، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ درێژەی بە هەڵوێستی ساڵی ١٩٩٩ـدا و هێڵی ئاشتی ڕوونتر کردەوە و ستراتیژی ڕێکخستنی پێبەخشی.
ئەم ستراتیژە تێکۆشانی چەکداری دژ بە دەوڵەتی تورکی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت و هێزەکانی گەریلایان بۆ دەرەوەی سنوور کشاندەوە، جارێکی دیکە زەمینەی دیموکراسی و ئاشتی و گفتوگۆی ڕەخساند.
دوابەدوای ئەم فەرمانە پەکەکە لە ١ـی ئابی ١٩٩٩ ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، ئەم قۆناغە بە واتایەکی دیکە قۆناغێکی خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی بوو بۆ تەڤگەری ئازادی، نزیکەی پێنج ساڵ لە ناوخۆی تورکیا هیچ چالاکییەک ئەنجام نەدرا.
ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی پێشخستنی تیۆری و سیاسی لە ئیمرالی، پێشنیارێکی چارەسەری هەمەلایەنەی پێشکەش بە دەوڵەت کرد، لە پارێزنامەکانیدا لەبری تێکۆشانی چەکداری داوای گەڕانەوەی بۆ دەستوور کرد، ڕێبەر ئاپۆ دووپاتی کردەوە: “چارەسەری نە تێکۆشانی چەکدارییە و نە ڕادەستبوون، کۆمارێکی نوێ لەسەر بنەمای دەستوورێکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای پێوەرە زۆرینەییەکان و بەڕێوەبەریی هەرێمییەکان مومکینە.”
ئەم ڕێبازە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی جددی و فرەلایەنەی بۆ بزووتنەوەی کورد دەکرد، ڕێبەر ئاپۆ وازی لە ئامانجە سەربەخۆییەکانی دەوڵەت-نەتەوە هێنا و لەبری ئەوە لە چوارچێوەی “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” سیستەمێکی فرە ڕەهەندی پێشنیار کرد کە لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەرییە هەرێمییەکانی گەل دامەزراوە.
دەوڵەت بە توندی وەڵامی ئەو بانگەوازەی دایەوە، ئەو حکومەتانەی لەو کاتەدا بونیادنرابوون، بەتایبەتی کاتێک ئەو هاوپەیمانییەی کە مەهەپەی لەخۆگرتبوو، لەبری ئەوەی پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە جددی وەربگرن، وەک ‘سەرقاڵکردنێکی تاکتیکی’ لە پێشنیارەکان نزیکبوونەوە، ئەم نزیکایەتییەش بووە هۆی داخستنی دەرگای دەرفەتەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیک.
لە هەموو هەنگاوێکدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕاگرتنی شەڕ ڕووبەڕووی دەستێوەردانی هێزەکانی دەوڵەتانی دەرەوە بووەوە، عەقڵی دەوڵەت کە بە هەنگاوی هەڵە وەڵامی هەموو هەنگاوێکی داوەتەوە، ئەمجارە دیسان دژی هەوڵەکانی ئاشتی و ئازادی و ژیانێکی هاوبەش وەستایەوە و هێزە نێودەوڵەتییەکانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و لە ناوەوە هەوڵی لەناوبردنی پەکەکەی داوە.
پاشان ئەو دەستێوەردانەی کە ڕێبەر ئاپۆ وەک تەسفیەگەرێک پێناسەی کرد، ساڵانێکی درێژ پەکەکەی گیرۆدەکردبوو، ئەو پڕۆسەیەی کە بە تێکۆشانی بەهێزی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دەستی پێکرد، دەرگای قۆناغێکی نوێی کردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٤ بەهۆی ئەوەی هیچ هەنگاوێک بۆ گفتوگۆ نەهاویشترا ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاگربەست کرایەوە، پەکەکە کۆتایی بە بڕیاری ناچالاکی لە تورکیا هێنا و شەڕ دەستی پێکردەوە، بەم شێوەیە قۆناغی ئاشتی تاکلایەنە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٤ بێ وەڵام مایەوە و وەک هەوڵێک بۆ ئاشتی کەوتە مێژووەوە.
سەرباری ئەو هەموو هێرش و کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەیەی لە دژی گەلی کورد کرا، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بە بەردەوامی درێژەیان بەو پرۆسەیە دا، جگە لەوەش، فاشیزمی بەهێزی دەوڵەتە دەرەکییەکان بەرامبەر بە گەلی کورد جارێکی دیکە نیشانی دا کە گەلی کورد پێویستی بە پاراستن هەیە، دوای لێگەڕێنە ئاشتییە چارەسەرنەکراوەکان پەکەکە لە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە پێگەی بەرگرییەوە بەرەو پرۆسەیەکی چالاکانەی تێکۆشان هەنگاوی نا، ئەم هەنگاوەش وەک قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران لە مێژوودا دەناسرێت، ئەم پرۆسەیە بوو بە پرۆسەی دەروازەی خەباتێکی گەورەی نوێ.
چانسێکی تر بۆ ئاشتی؛ ئاگربەستی پێنجەم-٢٠٠٦
هاوکات لەگەڵ قەڵەمبازی ١ـی حوزەیران، کاتێک میلیتانانی پەکەکە چالاکییەکانیان چڕترکردەوە، ئەمەش دەوڵەتی خستە ئاستەنگییەوە، هەوڵی ئەوە درا کە پەکەکە لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە ئاگربەست ڕابگەیەنێت، ڕێبەر ئاپۆ بەو بڕوایەی کە دەرفەتێکی نوێ بۆ ئاشتی دێتە پێشەوە، جارێکی تر ڕێگای ئاشتیی هەڵبژارد لە سەردەمێکدا کە پەکەکە لە بەهێزترین ئاستی خۆیدا بوو.
پەکەکە بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا، لە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئاگربەستی ڕاگەیاند، پرۆژەی ئاشتیی ١٠ خاڵی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکردبوو، مەبەست لێی ڕێگریکردن بوو لە شەڕ، ئامانج لێی بەهێزکردنی زەمینەی گفتوگۆ و خۆشکردنی زەمینە بۆ ئاشتی بوو، ئەم هەنگاوە بە قازانجی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەبوو.
لە چوارچێوەی بڕیاری بێ چالاکی هێزەکانی گەریلا ئەگەر هێرشیان نەکرایەتەسەر ئەوا هیچ هەنگاوێکیان نەدەنا، لە ئەگەری هێرشێکدا مافی خۆیان هەبوو بەرگری لە خۆیان بکەن، هێزەکانی هەپەگە تەنها پێداویستییە لۆجستیکیەکانیان دابین دەکرد و هیچ ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام نەدەدا، هەموو چالاکییە سەربازییەکان بە پێی ڕۆحی ئاگربەستەکە بەڕێوە دەچوون.
پڕۆژەی ئاشتی ١٠ خاڵی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش کرا، چوارچێوەیەکی گشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دابین کرد، پڕۆژەکە بریتی بوو لە ڕیفۆرمکردنی دیموکراتیک و دروستکردنی متمانە لە نێوان هەردوو لایەندا، ئاگربەستەکەش بۆ نیشاندانی نیازپاکی ئەنجامدرا، بەڵام سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە بەندبوو بە هەڵوێستی تورکیاوە.
حکومەتی ئاکەپە کە بەهەمان شێوە کەوتبووە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە دەرەکییەکان، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕانەگرت، سیاسەتی شەڕی لە دژی پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەڵبژاردبوو، زەمینەی یاسایی بۆ ئۆپەراسیۆنەکان بە گۆڕانکاری یاسایی ئامادە کرد، بە درێژایی ساڵی ٢٠٠٦ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان دژی پەکەکە ئەنجامدرا.
دەوڵەتی تورک کە لە کاتی پڕۆسەی ئاگربەستدا ئۆپەراسیۆنەکانی چڕتر کردەوە هیواکانی بۆ ئاگربەست لاواز کرد، هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی گەریلا بووە هۆی دروستبوونی ململانێی گەورە لە ناوچەکەدا، ئەم دۆخە بووە هۆی بەربەست لە پرۆسەی ئاشتی، هەروەها بەردەوامبوونی شەڕ زەمینەی گفتوگۆی قورس کرد.
ئاگربەستی ساڵی ٢٠٠٦ هەوڵێکی دڵسۆزانە بوو لە لایەن تەڤگەری ئازادیی کورد بۆ ئاشتی، بەڵام هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا چانسی سەرکەوتنی لاواز کرد، نزیکایەتی کێشەدارانەی دەوڵەت بۆ پرۆسەی ئاگربەست، ڕێگەی بۆ شەڕ خۆشکرد لەبری دیالۆگ لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە، ئەو قۆناغە وەک نموونەی دەرفەتێکی لەدەستچوو بۆ ئاشتی مایەوە، کاتی گەشتن بە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ ئیدی ئاگربەستەکە کۆتایی پێهات.
خەیاڵی “چارەسەری دیموکراتیک” دەرفەتێکی دا بە دەوڵەت، ئاگربەستی شەشەم-٢٠٠٩
ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕۆژەڤی سیاسیی پرسی کورددا جارێکی دیکە دیدگای ئاشتی هاتەپێشەوە، بەڵام قۆناغێکی بێ ئەنجام بوو، هەوڵە چڕەکانی ڕێبەر ئاپۆ حکومەتی ئاکەپەی بۆ دیالۆگ ڕاکێشا، ئەم پڕۆسەیە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە ناوی لێنرا ‘چارەسەری دیموکراتیل’، ڕێبەر ئاپۆ خۆی لە دۆخێکدا بینییەوە کە دەوڵەت و حکومەت ناچار بوون بنەمایەکی یاسایی دابمەزرێنن، سەرەڕای سەرقاڵبوونی دەوڵەتە دەرەکییەکان، ڕێبەر ئاپۆ وەک دەرفەتێک دەستپێشخەریی بۆ ئەو پرۆسەیە کرد و لە ئیمرالییەوە پێشنیاری ئاشتییخوازانەی لەگەڵ ڕای گشتیدا بەش کرد.
کەجەکە لە ١٣ـی نیسانی ٢٠٠٩ بڕیاری ڕاگرتنی شەڕیدا و تەنها کەوتە پێگەی بەرگرییەوە، ڕاگەیاندرا کە بۆ ئەوەی شەڕ دروست نەبێت گەریلا هیچ چالاکییەک ئەنجام نادات، ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر بە مانای ئاگربەست بوو، هیوایەکی نوێ بوو بۆ ئاشتی و چارەسەرێکی دیموکراتیک، بڕیاری ئاگربەست تا ١٥ـی تەمووز درێژکرایەوە، پاشان تا ١ـی ئەیلوولیش درێژکرایەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە دەوڵەتی تورک بەبێ وەستان بەردەوام بوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی.
لەم پرۆسەیەدا شاندەکانی دەوڵەت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە، ئەم کۆبوونەوانە ناویان لێنرا ‘کۆبوونەوەکانی ئیمرالی’ و بەڕووی میدیاکاندا داخران، ڕێبەر ئاپۆ پێشنیارەکانی گەلی کوردی کۆکردەوە و بەڵگەنامەیەکی لەگەڵ ڕەشنووسێک بە ناوی ‘ڕەشنووسی چارەسەری دیموکراتیک’ ئامادە کرد، ئەم بەڵگەنامەیە زۆر بابەتی گرتەوە، هەر لە پاراستنی مافە کولتوورییەکانەوە کە دەستوور گەرەنتی کردبوو تا دەگاتە بەهێزکردنی بەڕێوەبەریی خۆجێی، نوێنەرایەتی سیاسی، پەروەردەی زمانی دایک و یەکسانی.
یەکێک لە پێشهاتە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم پرۆسەیە تێپەڕاندنی دەروازەی سنووری خابوور بوو لەلایەن گرووپی ئاشتی لە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، چالاکوان و شەڕڤانان لە ئەورووپا و قەندیلەوە هاتبوون و چوونە تورکیا، ئەم هەنگاوە ڕەمزییانە نیشانەیەکی بەرجەستەی ئیرادەی چارەسەری بوون، بەڵام بەهۆی شکستی دەوڵەت لە بەدروست بەڕێوەبردنی پرۆسەکە، ئەم پێشکەوتنە دیسانەوە ڕێگای بۆ هەڵاواردن لەلایەن هەندێک گرووپی ناو دەوڵەت و بەتایبەت لە ڕێگەی ڕاگەیاندن بە ڕێگەی بە ئەنقەست و ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورک، خۆش کرد.
لە میدیاکانەوە هەڵمەتی ڕەشبگیری دەستیپێکرد و داواکارانی گشتی هەنگاویان نا و دۆسییە لە دژی ئەو گرووپانە تۆمارکران کە لە پەیوەندیدا بوون، ئاشکرابوو کە تەواوی دەوڵەتانی دەرەکی دەستیان بە جوڵە کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی بەرفراوان لەژێر ناوی کەجەکە دەستیپێکرد و هەزار و ٧٤٠ سیاسەتمەدار و کارگێڕ و پەرلەمانتار و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستگیرکران، پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی (دەتەپە) داخرا و پارێزبەندی لە پەرلەمانتارەکانی هەڵگیرا.
هەر زوو درووشمی ‘چارەسەری دیموکراتیک’ـی دەوڵەت، بە زمانی ناڕوونی ‘پرۆژەی یەکێتی خوشک-برایەتی میللی’ جێگەی گرتەوە، ناڕوونی بەردەوامی دیدارەکان، بەشداریینەکردنی تەواوەتی سیاسەتی کوردی لە پرۆسەکەدا هیواکانی بۆ ئاشتی لاواز کرد، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالییەوە نامەی نارد و بەردەوام هۆشداری دەدا و دەیوت: ئەگەر دیواری بێمتمانەیی تێنەپەڕێندرێت ئەوا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ گەلان بەفیڕۆ دەچێت.
پرۆسەکە وەک چاوەڕوان دەکرا سوودی لێ وەرنەگیرا، دیالۆگ نەگەڕایەوە بۆ دانووستان؛ دانووستانەکان نەگۆڕا بۆ پەیمانێکی کۆمەڵایەتی. بەم شێوەیە هەوڵی ‘چارەسەرێکی دیموکراتیک’ دەستی پێکرد، بەڵام لەژێر سیاسەتی ئینکاری و لەناوبردنی دەوڵەتدا.
سبەی-بەشی سێیەم: لە هیواوە تا گۆشەگیری توند، لە ئەگەرەکانی ئاشتییەوە تا بێدەنگیی!
ب. جـ
Comments are closed.