ئەمریکا: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان بۆ دوو ساڵ دواخست

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخست و زیانێکی زۆرمان لە ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا.

شۆن پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا -پنتاگۆن، سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستەڕوو.

شۆن پارنێل ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخست و زیانێکی زۆری لە ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان لە ناو وەزارەتی بەرگرییدا ئەو ئەنجامەیان خستووەتەڕوو، کە زیانێکی زۆر بەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی گەشتووە بە جۆرێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ دوو ساڵ دواخستووە.

وتیشی: جگە لە فڕۆکەى(B2) لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژێردەریایی و فڕۆکەى نەوەى پێنجەمیش بەشداربوون لە هێرشكردنە سەر ئێران.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢١ـی مانگی ڕابردوو ئەمریكا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی بۆردوومان كرد، كە بریتین لە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.

ڤ.م

Comments are closed.