شارەزوور
كازم جوتیارێكه له دەشتى شاره‌زوور به پشتبه‌ستن به ئاوى ژێر زه‌ویی ده‌ستیكردووه به داچاندنى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵی له به‌رهه‌مى چه‌ڵتووك و برنجى كوردى، ئەو ماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی برنجی کوردییە و دەڵێت: ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌ی بۆ چه‌ڵتووك و برنجى كوردى هه‌مه بۆ هیچ شتێكى دیكه نیمه، ماندوو نابم له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌مدا.
چه‌ڵتوك له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یران و سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووز ده‌ستده‌كرێت به‌داچاندنى، به‌روبوومێكه پێویستى به‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام هه‌یه، ئه‌مساڵ به‌شێكى جوتیاران له ڕێگه‌ى پشتبه‌ستن به‌ئاوى ژێر زه‌وییه‌وه چه‌ڵتووك به‌رهه‌مدەهێنن.
به‌هۆى كار ئاسانى له به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵ به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو، به‌رهه‌مى چه‌ڵتووك سه‌ره‌تا زه‌وییه‌كەى به ئامێرى گلێده‌ر بۆ ڕێكده‌كرێت و گۆلى چه‌ڵتوكه‌كه ئاماده ده‌كات، به‌بێ هیچ كارێكى ده‌ستى جوتیار، پاشان به تراكتۆر زه‌وییه‌كه جارێكى دیكه ڕێكده‌كرێت، ئه‌و كات ده‌ستده‌كرێت به تۆ‌و كردن و داچاندنى به‌رهه‌مه‌كه، پاش ته‌واوبوونى ئه‌م كارانه له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاوى هه‌میشه‌ییه‌وه ده‌ستده‌كرێت به ئاودێرانى زه‌وییه‌كه، بۆ ماوه‌ى چوار مانگ به‌به‌رده‌وامى ئه‌و كات به‌رهه‌مى چه‌ڵتووك به به‌رهه‌مده‌گات.
كازم سلێمان، جوتیارێکی ناوچەکەیە و ئه‌مساڵ ١٠٠ دۆنم زه‌وى به چه‌ڵتووك چاندووه له ده‌شتى شاره‌زوور بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌هۆى كه‌م ئاوییه‌وه ئه‌مساڵ چه‌ڵتووك كه‌متر كراوه له ده‌شتى شاره‌زوور، خۆم پشتم به ئاوى ژێر زه‌ویی به‌ستووه، له ڕێگه‌ى چوار بیره‌وه ئاوم بۆ زه‌وییه‌كه دابینكردووه، چونكه چه‌ڵتووك سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاوى هه‌میشه‌ى ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركى زۆر قورسه به‌تایبه‌ت له‌م وه‌زرى بێ ئاوییه‌دا، بیره‌كانم به‌كاره‌با ئیشده‌كه‌ن كاره‌با نییە و بۆرى ده‌شكێت، ئه‌مانه گرفتن له‌به‌رده‌م کارەکەدا.

وتیشى: ئه‌مجۆره چه‌ڵتووكه‌ى كردوومه جۆرى به‌رازیلییه، له مانگى ته‌مووز تۆوەکەی دەچێندرێت، له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینی یەکەم به‌رهه‌مه‌كه كۆده‌كه‌ینه‌وه و ته‌واوى ده‌كه‌ین، به‌ڵام چه‌ڵتووكى كوردى له سه‌ره‌تاى مانگى حوزەیرانەوە ده‌كرێت، له ساڵى ١٩٩٦ـەوە تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامم له چاندنى چه‌ڵتووك له شاره‌زوور و گه‌رمیان، وه‌ك جوتیارێك ده‌ستم له‌كاره‌كه هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌و جوتیاره وتیشى: ئه‌و حه‌ز و خولیاییه‌ى هه‌مه بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ڵتووك و برنجى كوردى، بۆ هیچ شتێكى دیكه نیمه، له دواى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم برنج به‌رهه‌مێكى سه‌ره‌كى كشتوكاڵییه، به‌شێكى زۆرى به‌رهه‌مه‌كه بۆ فرۆشتنمه، به‌هۆیی بێ ئاوییه‌وه ئه‌مساڵ له شاره‌زوور له ١٠٪ چه‌ڵتووك كراوه، وشكه‌ساڵى كاریگه‌ریی زۆرى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه كردووه.
چه‌ڵتووك یان برنج چه‌ندین جۆرى هه‌یه، له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌چێنرێت له‌وانه‌ش به‌رازیلى، مه‌وله‌وى، گه‌رمه و سارده، بە گشتیی برنج به‌رهه‌مێكى زۆر باشى هه‌یه و بەردەوام خواستێکی زۆری لەسەرە.
ئ پ
Comments are closed.