ئەحمەد میرە: هەرێم بۆ پرسی مووچە هیچ پلانێکی نییە

ناوەندی هەواڵەكان

مامۆستایەكی زانكۆ دەڵێت: هەرێم بۆ پرسی مووچە، هیچ پلانێکی نییە و تەنها سەرقاڵی لێدوان و داڕشتنی بێناوەڕۆک و خۆگیڤکردنەوەیە، تا ئێستایش نازانێت، گەدەی هەژاران بە قسەی زل و بێناوەڕۆک، تێرنابێت، دەشڵێت: درۆی ژیان و مردنی وەکیەکی و هاوبەش، کۆتاییهاتووە، ئەوان لە باخەکانی بەهەشتدا، نانی شاهانە دەخۆن و بۆ نیشتیمان ماندوونابن.

دكتۆر ئەمحەد میرە مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی لەبارەی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە لە فەیسبوكی خۆی بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو.

دكتۆر ئەحمەد میرە دەڵێت: هەرێم بۆ پرسی مووچە، هیچ پلانێکی نییە و تەنها سەرقاڵی لێدوان و داڕشتنی بێناوەڕۆک و خۆگیڤکردنەوەیە، تا ئێستایش نازانێت، گەدەی هەژاران بە قسەی زل و بێناوەڕۆک، تێرنابێت.

دەشڵێت: درۆی ژیان و مردنی وەکیەکی و هاوبەش، کۆتاییهاتووە، ئەوان لە باخەکانی بەهەشتدا، نانی شاهانە دەخۆن و بۆ نیشتیمان ماندوونابن.

باسی لەوەشكردووە: سەرۆکی حکومەت، نە وەک تۆ دەژین و نە لە تۆیش دەچین و نە چارەنوسمان وەکیەکە.

ئەوەی خستووەتەڕوو: ئێمە سەرۆکێکی سواڵکەرمان دەوێت بۆ گەلێکی شکۆمەند، نەک فیرعەونێک بۆ گەلێکی هەژار، پەتی برسێتی، زۆر ئەستوور بووە، وەک ملی زاڵمەکانی وڵات، بۆیە پسانی زۆر نزیکە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە لە بەشێكی ناوچەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

ئ.م

Comments are closed.