حكومەتی عیراق دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن ڕەت دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن لە فەرمانگە حكومییەكان دەڵێت: بەپێی بوودجەی سێ ساڵە، هەموو جۆرە دامەزراندن و گرێبەستێك راگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكردەوە، لەبارەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن لە فەرمانگە حکومییەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ماوەیەكە هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵی سەرنجڕاکێشانی هاوڵاتییان دەدەن بە بەبوونی دامەزراندن لە فەرمانگە حكومییەكان، کە ئەمە تەنها دەنگۆیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بەپێی بودجەی سێ ساڵە كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەر دراوە، لە ماددەی ١٤ـی چوارەم بە دەق هاتووە، دامەزراندن و گرێبەستكردن لە فەرمانگە حكومییەكان ڕاگیراوە.

ئەنجومەنی وەزیرای عیراق داواشی لە هاوڵاتییان كردووە، نەكەونە دوای ئەو جۆرە دەنگۆیانە، كە ئامانجی لێی بەكارهێنانیانە بە مەبەستی بەرژەوەندیی كەسی، كە دەچێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

ب.گ

Comments are closed.