ترەمپ لەبارەی ئاگربەست لە غەزە زانیاری دەخاتەڕوو

ناوەندی هەواڵەكان

دوای ئەوەی حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو، دوای ڕاوێژکردن بڕیاری کۆتایی دەدەن لەسەر قبوڵکردنی ئاگربەست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە غەزە پێدەچێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بزاندرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی ئاگربەست لە غەزە لە ڕاگەیەندراوێكدا بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ، وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە غەزە پێدەچێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بزاندرێت.

وتوشیەتی: سەلامەتیم دەوێت بۆ خەڵکی غەزە و ئامادەم هەفتەی داهاتوو میوانداری بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکەم بۆ پێشخستنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حەماس ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو حەماس ڕایگەیاندبوو، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەو پێشنیارە نوێیانەی بە مەبەستی  ئاگربەست لە غەزە، لەلایەن نێوەندگرانەوە پێشکەشیان کراوە.

دەشڵێن، ئاگربەستیان قبوڵ دەبێت، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، کە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت و مسۆگەرکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە.

ئ.م

Comments are closed.