ناوەندی هەواڵەکان
میدیاكانی ئۆكراین بڵاویان كردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ڕووسیا بە چڕی بۆردوومانی کێڤی پایتەختی وڵاتەكەمان دەكات، دەشڵێن، ڕووسیا لە میانی بۆردوومانەكەدا ناوچە مەدەنی نشینەكانی بە ئامانج گرتووە.
میدیاكانی ئۆكراین لەبارەی بۆردوومانكردنی پایتەختی وڵاتەكەیان لەلایەن ڕووسیاوە بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.
میدیاكانی ئۆكراین بڵاویان كردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ڕووسیا بە چڕی بۆردوومانی کێڤی پایتەختی وڵاتەكەمان دەكات.
دەشڵێن، ڕووسیا لە میانی بۆردوومانەكەدا ناوچە مەدەنی نشینەكانی بە ئامانج گرتووە.
باس لەوەشكراوە، ڕووسیا بۆ بۆردوومانكردنی شاری كێڤ دەیان درۆن و مووشەكی بالیستی بەكارهێناوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی بۆردومانەكەی ڕووسیاوە ئاگری گەورە لە چەندین باڵەخانە كەوتووەتەوە و پێدەچێت زیانێكی زۆری گیانیشی بە دوای خۆیدا هێنابێت.
جێگای ئاماژەیەە، لە بەرەبەیانى ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ هێرشى ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستی پێکرد، بەو هۆیەوە بە هەزاران هاوڵاتیی کوژران و برینداربوون و ئاوارەبوون.
نـ.مـ
Comments are closed.