ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ئاماری مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ٨٣٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون، دەشڵێن، لەو ژمارەیە ٤٦٣ منداڵیان بە شێوەی سرووشتیی لەدایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا لە ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماری لەدایکبوونی منداڵانی لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ٨٣٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون، كە ٤٢٦ منداڵیان کوڕ بوون و ٤١٢ منداڵی دیكەیان کچ بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە ٤٦٣ منداڵیان بە شێوەی سرووشتیی لەدایکبوون و ٣٧٥ منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایکبوون، هەروەها ١٥ حاڵەتی لەدایکبوونی دوانە تۆمار کراوە.
باس لەوەشکراوە، هەر لە مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٩٢ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، ٩٣٧ سۆنەر گیراوە و شەش هەزار ٨٠٤ پشکنینی تاقیگەیی و ٢١٠ چارەسەری سرووشتیی و ٦٧٥ كوتانی بی سی جی بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
سـ.خـ
Comments are closed.