ناوەندی هەواڵەکان
چالاکوانێکی ژنانی ئەفغانستان ڕایگەیاند: تاڵیبان بە سێکسی زۆرەملێ هەڕەشە لە زیندانیانی ژن دەکات، دەشڵێت: تاڵیبان بە هەڕەشەکردن و ئەشکەنجەدان دەیەوێت دەنگی ژنانی ناڕازی کپ بکات.
ژولیا پارسی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و یەکێک لەو كەسانەی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیركراوە لەبارەی بارودۆخی زیندانیانی ژن لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ژولیا پارسی ڕایگەیاند: لە زیندانەکانی تاڵیبان زیندانییەکان ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێن و هەڕەشەی دەستگیرکردن و هەراسانکردنی خێزانەکانیان یەکێکە لە باوترین شێوازەکانی ئەشکەنجەدانی دەروونی لە گرتووخانەکانی تاڵیباندا.
وتیشی: لە ماوەی دەستگیر کردنم بە دەستگیر کردنی کچەکانم و دەستدرێژی سێکسی زۆرەملێی سەر ئەوان هەڕەشەم لێکراوە، هەروەها بە لێدانی کارەبا ئەشکەنجە دراوم.
ئاماژەی بەوەشکرد: تاڵیبان بە هەڕەشە کردن و ئەشکەنجەدان دەیەوێت دەنگی ژنانی ناڕازی کپ بکات.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢ ژولیا پارسی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری کابوولی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیر کرا و بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانییکرا، هەروەها ئەو ژنە یەکێکە لە ناڕازییەکانی دژ بە سیاسەتەکانی تاڵیبان لە وڵاتەکەدا.
سـ.خـ
Comments are closed.