ناوەندی هەواڵەكان
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر بڵاوی كردەوە، خۆڵبارین دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری حەساسییەت و هەروەها پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و توشی خوران دەبن، دەشڵێن، دەبێت لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و ڕوو پۆشی خۆتان و شوێنی مانەوەتان بکەن بە بەردەوامی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پێشتری بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر لەبارەی كاریگەرییەكانی خۆڵبارین لەسەر تەندرووستی مرۆڤ و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە بەمجۆرەیە:-
کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندرووستیمان چین؟
دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت درووست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی.
فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری درووست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان درووست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:–
یەكەم– داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
دووەم– لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
سێیەم– دەرگا و پەنجەرە دابخەن ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.
چوارەم– زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
پێنجەم- خواردنی میوە و سەوزە بە بەردەوامی.
شەشەم– تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە درووست دەکات.
حەوتەم– لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.
ئـ.مـ
Comments are closed.