ناوەندی هەواڵەكان
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ناكه‌ین، تاكو میلیشیاكان هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێنه‌وه و چه‌ك ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌كرێت، دەشڵێت: پێویستە عێراق سەربەخۆ بێت و پاشکۆ نەبێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی بەشداریكریدنیان لە هەلبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ناكه‌ین، تاكو میلیشیاكان هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێنه‌وه و چه‌ك ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت نه‌كرێت.
دەشڵێت: ئەوەی دەیەوێت با بایکۆت بکات، ئەوانەی دیکەش ئەگەر دەیانەوێت با دوای حەزی دەسەڵات بکەون.
وتیشی: حەق سەرناكەوێت تەنها هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیسەوە نەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێویستە عێراق سەربەخۆ بێت و پاشکۆ نەبێت و دەبێت کار بکرێت بۆ چاکسازیی و سزادانی گەندەڵکاران.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی ١١ـی تشرینی دووەم ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
ئ.م
Comments are closed.